تۆمەتنامەی دەربارەی هاوسەرۆکانی ئیزمیری هەدەبە دوای ساڵێک پەسەندکرا

ئەو تۆمەتنامەیەیی دەربارەی هاوسەرۆکانی پێشوی ئیزمیری هەدەپە ئامادەکرابوو و لەلایەن دوو دادگاوە ڕەتکرابووەوە، بە تانەدانەوە دوای ساڵێک پەسەند کرا و ڕەوانەی دادگای ١٣ی ئیزمیرکرا. یەکەم دانیشتنی دادگا لە ٤ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت.

هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی ئیزمیر بەرنا چەلیک و چنار ئالتان لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستگیرکراوون. ئەو تۆمەتنامەیەیی دەربارەی هاوسەرۆکان ئامادەکراوە ڕەوانی دادگای ١٣هەمی ئیزمیرکرا.

 دۆسیەکە پێشتر لەلایەن هەردوو دادگای تاوانی قورسی ئیزمیر و دادگای دووەمینی تاوانی قورسی ئیزمیرەوە بە پاساوی 'کەموکوڕی' ڕەتکرابووەوە، دووبارە دۆسیەکە لە لایەن دادگای داواکاری گشتی ئیزمیرەوە ڕەوانەی دادگای قورسی ئیزمیرکرا.

وادەی دانیشتنی دادگایکردنی هاسەرۆکان بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێخکستن"، "یارمەتیدانی ڕێکخستن" ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم دیاریکرا.