تەرمی محەمەد سەڤینچ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە

تەرمی محەمەد سەڤینچ کە لە زیندانی ئاکهیسار بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستدابوو رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

محه‌مه‌د سه‌ڤینچ كه‌ ٢٨ ساڵ بوو له‌ زینداندابوو، له‌ گرتووخانه‌ی ئاكحیساری مانیسا كوژرا. به‌ پێی بانگه‌شه‌كان له‌ ٣ی نیساندا له‌ كاتژمێر ٠٣:٠٠ كاتێك پاسه‌وانه‌كان چوونه‌ قاوشی یه‌ك ژووری بینیویانه‌ كه‌ سه‌ڤینچ له‌ هۆش خۆی چووه‌. دوای ئه‌وه‌ی سه‌ڤینچ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی مسته‌فا كیرازئۆغڵووی ئاكحیسار گواستراوه‌ته‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بووه‌ و نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كردووه‌.

بنه‌ماڵه‌كه‌ی چه‌ندین رۆژه‌ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ن. كاتژمێر ١١:٠٠ سه‌ربازه‌كان بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ڤینچ ژیانی له‌ده‌ستداوه‌. به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمی سه‌ڤینچ گواسترایه‌وه‌ بۆ پزیشكی داد.

نوێنەرانی کۆمەڵەی زیندانیان و سزادراوانی ئیجە (ئیجە توهایدەر)، پارتی دیموکراتی گەلان، پرتی هەرێمەکانی دیموکراتی و کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی بۆ وەرگرتنی تەرمی محەمەد سەڤینچ لەبەردەم پزیشکی داد کۆبوونەوە.

لە کۆجائەلی بەخاکدەسپێردرێت

تەرمی سەڤینچ بۆ ئەستەنبوڵ و لەوێوە بۆ کۆجائەلی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی عەدنان مەندەرەس ڕەوانەکرا.

تەرمی سەڤینچ سبەینێ دوای ڕێورەسمی ئایینی لە گۆڕستانی دارجا نانە خاتون بەخاکدەسپێردرێت.

باوكمیان خسته‌ ژووری تاكه‌كه‌سی و كوشتیان‌

كچه‌كه‌ی به‌ ناوی بێریڤان سه‌ڤینچ زانیاری گه‌یانده‌ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا و وتی"باوكمیان خسته‌ ژووری تاكه‌كه‌سی و ئه‌ویان له‌وێدا كوشت. هیچ زانیارییه‌كمان پێناده‌ن. ئێمه‌ نازانین بۆ كوژراوه‌ و چی به‌سه‌ر هاتووه‌. نه‌ك پزیشكه‌كان به‌ڵكوو سه‌ربازه‌كان له‌ باره‌ی مردنه‌كه‌ی زانیاریان پێداین".

ف.ق