تەرمی شەهید فواد خەلیل بەخاکسپێردرا

دانیشتووانی کۆبانی بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید فواد خەلیل لە گۆڕستانی شەهید دیجلە، بەشداربووان دووپاتیان کردەوە تۆڵە لەو کەسانە دەکەنەوە کە ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکە دەخەنە مەترسییەوە.

شەهید فواد لە پێنجشەممەی ڕابردوو لە کانتۆنی کۆبانی شەهیدبوو. لە مەراسیمەکەدا، دانیشتووانی کانتۆنی کۆبانی و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێمی فورات بەشداربوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان ئەندامی تەڤدەم لە هەرێمی فورات، بۆزان دالی گوتەیەکی پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوە کرد «چارەنووسی گەلی هەرێمەکە، بەتایبەت گەلی کورد ئەوەیە، ڕۆژانە دەیان ڕۆڵەی شەهید ببەخشێت، بەڵام ئەمە ئیرادە و خۆڕاگری گەل ناشکێنێت، بێگومان ئەم گەلە دەگاتە ئامانجەکانی و کۆتوبەندەکانی ستەم دەشکێنێت».

بۆزان دالی لە گوتەکەیدا بەڵێنی دا: «بە شەهیدان و فرمێسکی دایکان، تۆڵە لە هەموو ئەو کەسانە دەکەنەوە ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکە دەخەنە مەترسییەوە و دەسکەوتی شەهیدان دەپارێزن».

لای خۆیەوە، هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵ لە هەرێمی فورات، سەوسەن دابان، دووپاتی کردەوە: «هێرشەکانی تورک خۆڕاگری ئەو گەلە ناشکێنن کە بەرخۆدانی کردۆتە ڕێبازی خۆی، ناتوانێت یەک بست لە خاکەکەمان داگیربکات تا ئەوکاتەی کەسانێک هەن بەرگری لە هەرێمەکە دەکەن و گیان و جەستەیان لەم پێناوە دەبەخشن».

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، لەلایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فوراتەوە، ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، پاشان جەستەی پیرۆزی لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردرا.

ف.ق