تونجەر باقرخان: دەم پارتی به هێز بێت، قۆناغی دیموکراسی دەست پێدەکات

تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی، ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکاندا، قەیومە تاڵانکەرەکان شکست دەهێنن و وتی: "ڕۆژانی دیموکراتیک لە یەکی نیسانەوە دەست پێدەکات."

پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان لە شارۆچکەی سارۆجانی ناوچەی دەپێ سەر بە خارپێت گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان، پەرلەمانتاران ئایتەن کۆردوو و عومەر فاروق هولاکو و کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانیی دەم پارتی سەر بە خارپێت خەیرەدین کایا و سۆنگوڵ جەنگیز، کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی سارۆجان ئایتەن ئالاگۆز و ئیسمایل کۆچ، کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەپێ سۆنگول دوزگون و جەعفەر ئۆغور ئامادە بوون.

تونجەر باقرخان و شاندەکەی لە کاتی چوونە ناو قەزاکە بە جۆش خرۆشەوە پێشوازییان لێکرا. جەماوەر بە کاروانێکی سەدان ئۆتۆمبێلەوە لە بەردەم نووسینگەی هەڵبژاردنی شارۆچکەکە کۆبوونەوە و سەمایان کرد. لە کۆبوونەوەکە بەردەوام دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی"دوترانەوە.

تونجەر باقرخان بانگەوازی لە گەل کرد و وتی: "لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاردا گەلەکەمان کە ناتوانن بە کەمترین حەقدەست بژین و ژیتەم دەستی تێدایە. ئەڵێین ئێمە کوردین، ئێمە عەلەوین، ئێمە ژنین، گەنجین و ئەگەر بمانەوێت مافی بژێوی ژیانمان دەست بکەوێت، کار لەو شوێنەدەکەین کە لێی دەژین، دەبێ دەنگ بەدەم پارتی بدەین. هیوادارین بە ڕێژەیەکی بەرز شاروچکەوی سارۆجانێ  ببەینەوە. ئەوان قەیومیان دامەزراند، بەڵام چییان کرد؟ ئایا پێداویستییەکانی ئیوەیان بەراوەرد کرد؟ بێگومان نا.

لە بەردەوامی وتارەکەیدا باقرخان وتی: "ئەو کەسانەی سەید ڕیزا و شێخ سەعیدەکان قبوو‌ڵ ناکەن، ئەو کەسانە گەنجەکانمان دەخەنە ناو تۆڕی ماددە هۆشبەرەکانەوە، ئێمە لە ٣١ی ئازاردا ئەم عەقڵیەتە کۆتایی پێدێنین. هەوڵ دەدەین شایستەی گەلی بەڕێز و شکۆمەندی سارۆجانێ بین.

پاشان باقرخان و شاندی یاوەری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵکی ناوچەی دەپێ بەڕێکەوتن.