تیمی بەرپەرچدانەوەی یەپەسە لە باشاکشەهیر چالاکی ئەنجامدا

تیمی بەرپەرچدانەوەی شەهید چاوەڕێ گەلهات_ی یەپەسە ژن رایگەیاند، کە لە باشاکشەهیری ئیستەنبوڵ ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی کەسێکی نەژادپەرەستی مەهەپەیی بەرداوە.

لە راگەیەندراوێکی تیمی بەرپەرچدانەوەی شەهید چاوەڕێ گەلهاتی یەپەسە ژندا هاتووە، کە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ناوچەی باشاکشەهیری ئیستەنبوڵ "ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیستی مەهەپەیی" سوتێندراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "سڵاو لە رێپێوانی گەورەی ئازادی گەلەکەمان دەکەن. تا دەستەبەربوونی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، چالاکیەکانمان لە دژی حکومەتی فاشیست و کلکەکانی، بەردەوام دەبێت".

هـ . ب