وڵاتپارێز و سیاسەتمەداری کورد محەمەد سوباشی کۆچی دوایی کرد

وڵاتپارێزی کورد محەمەد سوباشی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

سیاسەتمەدار و وڵاتپارێزی کورد محەمەد سوباشی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کوچی دوایی کرد.

کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە – ف / CDK-F) رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە، کە دۆستی هێژا و بە نرخمان محەمەد سوباشی کۆچی دوایی کردووە. چەند ساڵ بوو بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە ناڕەحەتی و ئازاری دەکێشا، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هەڤاڵ محەمەد لە بنەڕەتدا خەڵکی ناوچەى مەرەشە و لەم ٣٠ ساڵەی دوایدا، کە لە فەرەنسا دەژیا بۆ دۆزی کورد چالاکوانێکی بە ئەزمون و لێهاتوو بوو.

لە سایەی لێهاتووی، شارەزایی، پڕ لە جۆش و خرۆش بوونی، هۆشیاربوون و بژاردەبوونی لە هەموو کات و کارێکدا بەشداربوونێکی زۆر کاریگەری بۆ دۆزی کورد رابەرایەتی دەکرد.

وەک شۆڕشگێڕێک لە رێکخراوی ئارنۆوڤیلی کورد دا هاسەرۆک بوو و لە ناو جەدەکە فەرەنسادا، لە رێکخستنی کۆبوونەوەکان، مەراسیمە هونەری و رۆشنبیری و سیاسییەکاندا تاوەکو پشتیوانیکردن لە شاندی نوێنەرایەتیی نێونەتەوەیی لە کوردستان زۆرێک بەرپرسیاریی لە ئەستۆ گرت.

محەمەد سوباشی مرۆڤێکی خاکی و سادە و خوێنگەرم بوو. هەروەها خاوەنی هەستێک و جۆشێکی دۆستانە و هاوڕێیانە و داکۆکیکارانە بوو. بە لێهاتوویی مرۆییانەى خۆی لە دڵ و تێکۆشانی ئێمەدا کاریگەرییەکی قوڵی دروستکرد.

جەدەکە فەرەنسا هەرگیز خەبات و تێکۆشانی محەمەد سوباشی لە بەرەوپێشبردنی دۆزی کورددا لە بیر ناکات.

ئێمە لە دڵەوە سەرەخۆشی لە هاوژین، بنەماڵەکەى، خزمان، گەلی کورد و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە دەیانناسی".

ژ.ت