یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ئۆڵدانبورگ بەرزراگیرا
بە بەشداری دەیان کوردستانی لە شاری ئۆڵدانبورگ مەراسیمێک بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.
بە بەشداری دەیان کوردستانی لە شاری ئۆڵدانبورگ مەراسیمێک بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.
لە شاری ئۆڵدانبورگی ئەڵمانیا لە کەسایەتی شەهیدانی تونێلەکانی بەرخودان و گیانبازانی مێرسین روکەن و سارا، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بە بیرهێنرانەوە.
دەزگای بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و ئەنجومەنی ژنانی شەهید زەلال لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیک یادەکەیان ساز کرد و ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان بەشدارییان تێدا کرد.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد. لەسەر ناوی کۆماو و نەجەدەکە وتە پێشکەش کرا. راگەیەندرا کە گەریلاکان بە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک شەهیدکراون و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە دژی خیانەت و خۆبەدەستەوەدان تا دوا فیشەکی خۆیان شەڕیان کرد و شەهید بوون. بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئەوان درا.
مەراسیمەکە دوای سەیرکردنی بەڵگەفیلم کۆتایی هات.
هـ . ب