یادی شەهیدانی شەنگال و تەل تەمر کرایەوە

کوردستانیان لە هەڵسنکی فینلەندا یادی فەرماندەکانی یەبەشە، یەپەگە و یەپەژەیان کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەری تورکدا لە شەنگال و تەل تەمر شەهید بوون.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ لە کۆمەڵەی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتی لە شاری هەڵسنکی یادی سەعید حەسەن فەرماندەی یەبەشە و رێناس رۆژ فەرماندەی یەپەگە و سۆسن بیرهاد فەرماندەی یەپەژە کرایەوە.

مەراسیم بە بەشداری گەل و ئەندامانی کۆمەڵەکە بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد. لە مەراسیمەکەدا برای فەرماندار رێناس رۆژ کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەسەر تەل تەمر شەهید بوون بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد.

لە مەراسیمەکەدا لەبارەی خەبات و تێکۆشانی شەهیدان قسەکرا و پلانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا.

مەراسیم بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق