ئاگربەستی پەکەکە بووە مانشێتی میدیا جیهانییەکان

ڕاگەیاندنی بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاگەیاندراوەی ئاگربەستی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ماوەی چەند خولەکێکدا بووە مانشێتی هەموو میدیا جیهانییەکان.

دوای بانگەوازی مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شووبات، کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاگربەستی ڕاگەیاند.

هاوشێوەی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، ڕاگەیاندراوی ئاگربەستی پەکەکەش مانشێتی میدیا جیهانییەکانی تەنی، لە سەرانسەری جیهاندا بە دەر لە ئاژانسەکانی هەواڵی فەرمی ڕووسیا و ئێران Sputnik و IRNA، هەموو ناوەندە میدیاییەکان هەواڵیان بڵاو کردەوە. بەشی تورکی  Sputnikـیش هەواڵەکەی بە زمانی میدیای لایەنگر بڵاوکردەوە.

REUTERS   

REUTERS  ڕایگەیاند، دوای بەنگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند، لە هەواڵەکەدا سەرنجی خستووەتەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ـی شووبات ڕایگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا ٤٠ ساڵە شەڕ بەردەوامبوو.

ASSOCIATED PRESS NEWS (AP)

لە هەواڵەکەی APـدا هاتووە، پەکەکە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئاگربەستی ڕاگەیاند و پەکەکە ئەمەی بڵاو کردەوە: "بۆ ئەوەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێبکرێت، ئاگربەست ڕادەگەیەنین، هەتا هێرشمان نەکرێتە سەر، هیچ هێزێکی ئێمە چالاکی چەکداری ئەنجام نادات.

FRANCE 24

کەناڵی هەواڵیی France 24 هەواڵەکەی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە، ناوەڕۆکی بانگەوازەکە قبوڵ دەکەین و بەدواداچوونی دەکەین و جێبەجێی دەکەین.

XINHUA

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی چین Xinhua هەواڵەکەی وەک بەپەلە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە پەکەکە بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئاگربەستی ڕاگەیاند.

AL JAZEERA

هەروەها AL JAZEERA ئاماژەی بەوەدا، پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند و وتی: "پەکەکە داوای کرد کە ڕێبەرەکەیان عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە زینداندایە، ئازاد بکرێت."

JARUSALEM POST

JARUSALEM POST کە ناوەندەکەی لە ئیسرائیلە، ڕاگەیاندنی ئاگربەسی پەکەکەی بۆ وەرگرانی بڵاوکردەوە.

SKY NEWS

تەلەڤزیۆنی سکای نیوز هەواڵی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە بڵاوکردەوە.

BBC

بی بی سیش لە گەشتی هەواڵەکانیدا بڕیاری ئاگربەستی پەکەکەی بڵاوکردەوە.

SPUTNIK

بەشی ئینگلیزی Sputnik کە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ڕووسیایە، هەواڵەکەی پشتگوێ خست و بەشی تورکیش هەواڵەکەی بەزمانی میدیای لایەنگر بڵاوکردەوە.

هەروەها هەریەک لە DW، CNN، Al ARABIYA، Boomberg، The Washington Post، The Time Of Israel و زۆر ڕۆژنامە، تەلەڤزیۆن و ماڵپەری هەواڵیی، بڕیاری ئاگربەستی پەکەکەیان بڵاوکردەوە.