ئاگرکەوتنەوە لە بورسا: ٩ ئەندامی خێزانێکی خەڵکی سوریا گیانیان لەدەستدا، ٨ کەسیان منداڵن
لە بورسا ئاگر لە بینایەکی چوار نهۆمی کەوتەوە و بەهۆیەوە ماڵێک کە بنەماڵەیەکی سوری تێدابوو سوتا. راگەیەندرا کە ٩ کەس ژیانیان لەدەستداوە، ٨ کەسیان منداڵن.
لە بورسا ئاگر لە بینایەکی چوار نهۆمی کەوتەوە و بەهۆیەوە ماڵێک کە بنەماڵەیەکی سوری تێدابوو سوتا. راگەیەندرا کە ٩ کەس ژیانیان لەدەستداوە، ٨ کەسیان منداڵن.
راگەیەندرا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە نهۆمی دووەمی بینایەک لە گەڕەکی دەگیرمەنۆنو کەوتووەتەوە.
بەپێی وتەی کاربەدەستان، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکە ئامینەی خەڵکی سوریا و شەش منداڵی کە تەمەنیان لە نێوان ١ بۆ ١١ ساڵدایە و دوو برازای ژیانیان لەدەستداوە. هەروەها ٤ کە کە یەکیان منداڵە و بەهۆی دووکەڵەکەوە ژەهراوی بوون.
هـ . ب