ئاگری نەورۆز لە ئەرمینیا کرایەوە
ئاگری نەورۆز لە ناوچەی ئۆکتەمبەریانی ئەرمینیا کرایەوە.
ئاگری نەورۆز لە ناوچەی ئۆکتەمبەریانی ئەرمینیا کرایەوە.
کوردان لە ئەلەگاز و گوندی ئاراکسێی ناوچەی ئۆکتەمبەریان ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
لە گوندی ئاراکسێی ناوچەی ئۆکتەمبەریان ئاگری نەورۆز بە وتنەوەی دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'نەورۆز پیرۆز بێت' کرایەوە. جەماوەرەکە بەدەوری ئاگرەکەوە هەڵپەڕکێیان سازکرد.
دوای هەڵکردنی ئاگری نەورۆز باوکی شەهید روکەن، ملۆ و ئەندامانی کۆمیتەی یەکێتی ژنانی ئازاد شیرین کالاشین قسەیان کرد.
لە وتەکاندا ئاماژە بەوەکرا، کە هیواخوازن نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە مایەی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
بڕیارە لە ٢٥ی ئاداریشدا نەورۆز لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینا بەشێوەی ناوەندی سازبکرێت.
هـ . ب