ئامانجی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ ٢٠ کورسی پەرلەمانە

کەزبان کۆنوکچو کۆک کاندیدی ژمارە یەکی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ رایگەیاند کە ئامانجی پارتەکەیان ئەوەیە کە لە ئەستەنبوڵ ٢٠ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن.

کەزبان کۆنوکچو کۆک کاندیدی ژمارە یەکی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ رایگەیاند کە لەگەڵ تێکشكاندنی دەسەڵات، دەیانەوێت بە شێوەیەکی بەهێز لە پەرلەمان کار بکەن و وتی، " ئێمە بۆ گۆڕانکاری و وڵاتێکی ئازاد دێین."

کەزبان کۆنوکچو کۆک کاندیدی ژمارە یەکی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ کە لە لایەن دەسەڵاتەوە لە کاتی دۆخی نائاساییدا لە مامۆستایەتی دەرکرا و ١٩ ساڵ رەنجی بەفیڕۆ چوو، ماوەیەک کاری رۆژنامەنووسی کرد. ماوەیەکیش لە سەندیکای کرێکارانی گەشتیاری شۆڕشگێری وەک بەڕێوەبەر و لە پلاتفۆرمی پشتگیری سۆسیالیستی وتەبێژی کرد. کەزبان کۆنوکچو کۆک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە ئامانجەکانی لە ئەستەنبوڵ کرد.

چەپە سەوزەکانی گەلیان بێ جێگرەوە نەهێشت

کۆنوکچو کۆک باسی ئەوەی کرد کە پارتی چەپی سەوز لە دەرەوەی دوو سیستمەکە، جێگرەوەی پێشکەش بە گەلان کرد و وتی، " بێگۆمان ئێمە دەتوانین هەندێک ئەزمونی سیاسی بەدەست بهێنین. پارتەکەمان بۆیەش دەڵێت، " دەمانەوێت دەرگای دۆزەخ دابخەین". بۆ نمونە بۆیەش بۆ سەرۆککۆماری کاندیدمان نەبوو. ئێمە باش دەزانین کە بۆ ئەوەی دیموکراسی و شۆڕشگێری بەهێز ببێت لەم هەڵبژاردنەدا پێویستە بە بەهێزی بەشداری لە پەرلەماندا بکەین."

گەل پێشوازی گەرمی لێکردم

کۆک راشێگەیاند کە لە ئەستەنبوڵ پێشوازی گەرمی لێکراوە  و وتی، " لە هەموو دەڤەرێک ئێمە بە جۆش و جڕۆشەوە پێشوازی دەکرێین. جەماوەرمان زۆر رێکخراوە. ئێمەش متمانەمان بە خۆمان هەیە. لەم مانگەدا بە کارێکی فراوان دەگەینە سەرکەوتن."

هێز لە گەنجان وەردەگرین

کۆک دەشڵێت کە گەنجان پێویستیان بە چارەسەریەکی عاقڵانە هەیە. لەبەرئەوەی زۆر کێشە لەبەردەم گەنجان هەیە و وتی، " لەدژی بێکاری، بۆ دوارۆژیان، بە پێشنیازی چارەسەری خۆمان، لەگەڵ گەنجان کۆدەبینەوە و هێز لە گەنجان وەردەگرین."

ژن هێزی رێکخستنە

کۆک باسی کارەکانی لەبارەی ژنان کرد و رایگەیاند کە لەدژی کۆتاییهێنان بە پەیمانی ئەستەنبوڵن، بەڵام لە هەمان کاتدا کار بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایشی ژیانی ژنان دەکەن. کۆک وتی، " ژنان کێشەی جددی ژیانیان هەیە. لە رێگەی تێکۆشانمانەوە، ژنان رادەپەڕن، داواکاریەکانیان دەخەڕوو و رێگەی خۆیان دیاری دەکەن. لەدژی کوشتنی ژنان پارتەکەمان کاری جددی دەکات. ئێمە خۆسەری تێکۆشانی ژنان بە بە جددی دەبینین. ئێمە متمانەمان بە تێکۆشان و هێزی رێکخستنی ژنان هەیە."

دەسەڵات هەڵدەوەشێنین و سیستمی نوێ بنیات دەنێین

کۆک ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ مسۆگەرکردنی ئیرادەی دوارۆژ، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی زۆر گرنگە و وتی، " ئامانجی سەرەکیمان هەڵوەشاندنی رژێمی کۆشكە. بەڵام ئەوەش بەش ناکات، پێویستە بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی نوێ کار بکەین. ئامانجمان ئەوەیە لە ئەستەنبوڵ ٢٠ کورسی بەدەست بهێنین. تاوەکو کۆتایی متمانەمان بەوە هەیە، لەبەرئەوەی بناغەمان بەهێزە.

ف.ق