ئامینە شەنیاشار: بۆچی بکوژانی بنەماڵەکەم ناگرن
ئامینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کوژرا، ناڕەزایەتی بەرامبەر پۆلیس دەربڕی و گوتی: "بۆچی بکوژانی بنەماڵەکەم ناگرن؟ بۆچی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز دەپارێزن؟".
ئامینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کوژرا، ناڕەزایەتی بەرامبەر پۆلیس دەربڕی و گوتی: "بۆچی بکوژانی بنەماڵەکەم ناگرن؟ بۆچی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز دەپارێزن؟".
ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ڕحا، فەرید شەنیاشار، لە ڕۆژی ٨٤٦ هەمینی ئێشکگری دادپەروەری کە لە ڕحا دەستیان پێ کرد و گواستیانەوە بۆ ئەنقەرە، ئەمڕۆ ٣٢ هەمین ڕۆژی چالاکییەکەیان لە ئەنقەرە بەڕێوەبرد.
بنەماڵەکە بۆ داواکردنی دادپەروەری لەبەردەم پەرلەمانەوە تا بەردەم وەزارەتی داد ڕێپێوانیان کرد. دیسان ڕێگە نەدرا بنەماڵەکە بچنە وەزارەت و چاویان بە وەزیری داد بکەوێت. بە پاساوی ئەوەی "وەزیر لە دەرەوەی شارە" ڕێگە نەدرا بنەماڵەکە بچنە نێو باڵەخانەی وەزارەت. پۆلیس ڕێگەی نەدا ڕۆژنامەوانان وێنە و دیمەن بگرن.
ئامینە شەنیاشار کە ڕێگەی لێ دەگیرێت بچێنە نێو وەزارەت، داوای دادپەروەری بۆ بنەماڵەکەی دەکات. ئامینە شەنیاشار ئاماژەی بەوە کرد، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیل یەڵدز، کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و دەپارێزرێت، گوتی: "بنەماڵەکەمیان لەناوبرد. چی شتێک هێورم دەکاتەوە؟ ئەوان فیشەکیان نا بە جەرگی منەوە و کوشتیان".
لەسەر کاردانەوەکەی ئامینە شەنیاشار، هاوڵاتییەک ویستی بچێتە لای، بەڵام پۆلیس ڕێگەی لێ گرت و دووریان خستەوە. ئامینە شەنیاشار بە پۆلیسەکانی گوت: "بۆچی بکوژی بنەماڵەکەم ناگرن؟ بۆچی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز دەپارێزن؟ بۆچی لەسەرمان کۆدەبنەوە و دەوری ئێمە دەگرن؟".
پاشان بنەماڵەکە گەڕانەوە بۆ پەرلەمان.