یاقوت: هەوڵدەدەن سزای روحێتی پشتیوانی لە کەسێتی کوڕەکەمدا بدەن

گولتەن یاقوت باسی لەوەکرد کوڕەکەی خەلیل یاقوت کە لە زیندانی تیپی (ی)ی کرشەهیرە بە پاساوی ئەوەی یارمەتی لێقەوماوانی بومەلەزەکەی کردەوە، دەستگیرکراوە و وتی: "هەوڵدەدەن سزای پشتیوانی لە کەسێتی کوڕەکەمدا بدەن."

لە دوای هێرشەکانی چاگلاینا ئۆپراسیۆنێک دەستپێکرد و لەو ئۆپراسیۆنەدا یەكێک لەو سۆسیالیستیانە دەستگیرکرا، هاوڵاتیەک بوو بە ناوی خەلیل یاقوتەوە. یاقوت بە پاساوی یارمەتیدانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دەستگیرکروە، ئەمە لە کاتێکدایە کە تاقوت خۆیشی یەکێکە لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە. لە بارەی دەستگیرکردنی کوڕەکەیەوە، گولتەن یاقوت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ئاشکرایکرد کە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەیانەوێت  سزای ڕۆحێتی پشتیوانی بدەن و وتی: "لەو باوەڕەدانیم دەسەڵاتداری بەرگەی پشتیوانی گەل لەیەکتر بگرێ. هەوڵدەدەن سزای ئەو کەسانە بدەن کە پشتیوانی یەکترن."

'لەدوای بوومەلەرزەکەوە هەوڵی دەدا پشتیوانی گەل بکات'

گولتەن یاقوت کە لە ئانتاکیا دەژێت و یەكێک لەو شارانەی زەرەرێکی زۆری بەرکەوتووە بە هۆی بومەلەرزەکەوە، وەک هەزان هاوڵاتی تری ئەو ناچەیە خانووەکەی داڕوخا. یاقوت پێش ئەوەی برین و زیانەکانی بومەلەرزەکەی چارەسەربکات، ئێستا بەهۆی دەستگیرکردنی کوڕەکەیەوە لە پێش دەرگای زیندانەکاندایە. یاقوت دەستگیرکردنی کوڕەکەی بە نایاسایی لەقەڵمدا و وتی: "لە کاتی بومەلەرزەکەدا چەندین کەس پێویستیان بە هاوکاری بوو، بۆیە لەو کاتەدا کوڕەکەم لە پارکەکاندا دەمایەوە و هەوڵی دەدا یارمەتی گەل بدات و پێداویستی وەک دەرمان و چادر دابین بکات. لەو کاتەدا کوڕەکەمیان دەستگیرکردوە. دەپرسم ئایە ئەمە چیە، کوڕەکەم لەسەر یارمەتیدانی گەل سزا دەدرێت؟ کاتێک دەسەڵاتداری ناتونێت هیچ شتێک بکات و کەسانیتر ئەو کارەدەکەن، بۆیە حکومەت هەوڵی سزادانی ڕۆحێتی پشتیوانیکردن لە کەسێتی  کوڕەکەمدا دەدات."