هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک هەڵسەنگاندنی بۆ لایەنە خۆبەڕێوەبەرەکانی شۆڕشی رۆژئاوا کرد و ئەوەی خستەڕوو کە هەرێمەکانی کۆمۆنی دیموکراتیک، ئازادیپارێزی ژنان و کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژیک نەک هەر بۆ باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکوو بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕست مۆدێلێکی چارەسەریی پێشکەش دەکات.
بایک ئاماژەی بە بەرخودانی گەل لە دژی دەوڵەتی تورک کرد و وتی، "ئەگەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پوچەڵ بکرێنەوە، شۆڕش بە شێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام دەبێت."
بەشی چوارەمی چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک بەم جۆرەیە:
ئەو قۆناغەی لە سوریا بە هێرشەکانی ٢٧ی تشرینی دووەم بۆ سەر حەڵەب دەستیپێکرد و بە رووخانی ئەسەد خێراتر بوو، بەردەوامە. ئەو پەرەسەندنە بۆجی بەو خێراییە روویدا؟ دەبێت هەڵوێستی رژێم و هێزە پشتیوانەکانی (روسیا، ئێران) چۆن هەڵسەنگێندرێت؟ ئایا رێککەوتنێک لە نێوان ئەو جەمسەرەی روسیا سەرکردایەتی دەکات و ئەو هێزانەی ئەمریکا پێشەنگیانە هاتووەتە ئاراوە؟ پێشبینییەکان بۆ سوریای نوێ بە چ شێوەیەکە؟
لە سوریا قۆناغێک کە بە رووخانی رژێمی بەعس گەیشتە ئەنجام، بە خێرایی پەرەی سەند، بەڵام دەمێک بوو ئامادەکاری بۆ کرابوو. قۆناغەکە بە خێرایی پێشکەوت، بەڵام کتوپڕ نەبوو. خۆڕاگری نەکردنی ئێران و روسیا، بە بێ هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک کشانەوەی سوپای سوریا و دواجاریش چوونە دەرەوەی بەشار ئەسەد، ئاسایی نەبوو. لەبەر ئەوە ئاشکرایە کە رێککەوتن و سات و سەودا کراوە. هەڵبەتە پێویستە دۆخی هەر هێزێکی پەیوەندیدار بە جیا هەڵبسەنگێندرێت.
رێکەوتنی دەستپێکردنی قۆناغی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یە. لەو رێکەوتە بەدواوە، ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل بە گونجاویان زانی کە پلانەکانی خۆیان لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە. لەو چوارچێوەدا هێزی ئێران لە ناوچەکە کرایە ئامانج. بە توندیەکی زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا هێزەکانی لایەنگری ئێران وەک حەماس، حزبوڵا و حوسیەکان کرانە ئامانجی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل. رەنگە ئیسرائیلیان وەک هێزێک نیشاندابێت کە گورزەکان دەوەشێنێت، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەمریکا بەڕێوەبەری ئەم شەڕەیە. هەروەها لەدوای ئەمریکا ئەوەی لە پشت ئەو هێرشەوەیە بەریتانیایە. ئێران بە بێ ئامادەکاری خۆی لەناو ئەم قۆناغەدا بینیەوە. هەمان ئەو تاسان و شۆکبوونەی روسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا هەیبوو، ئێرانیش تووشی بوو. لە بنەڕەتدا لە شەڕی ئۆکرانیادا هێندەی رووسیا جیهانیش تووشی شۆک بوو. بۆ نمونە ژەنەڕاڵە تورکەکان کە ئەو کات ئەرکداربوون دەیانگوت، رووسیا لەماوەی چەند رۆژدا ئوکرانیا داگیردەکات. چونکە کەس پێشبینی بۆ پلانی ئەمریکا نەبوو و چاوەڕێ نەبوو کە ئیدارەی بایدن بە خێرایی فەرمان بە سەر ناتۆدا بکات. هەمووان وابیریان دکردەوە کە ئەوە پلانی رووسیا و پوتینە. رەنگە رووسیاش بە گوێرەی خۆی پلانی دانابێت، بەڵام بە هەرحاڵ درەنگ تێگەیشتووە کە جیاوازی زۆر لە نێوان ئەوەی هاتووەتە ئاراوە و ئەوەی بیری لێدەکردەوە هەیە.
هەمان دۆخ لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حەماسیشدا هاتە ئاراوە. هەمان وابیریان دەکردەوە کە لە ماوەی چەند رۆژدا ئاگربەست رابگەیەندرێت و نەگاتە چەند هەفتەیەک. بەڵام بەو جۆرە نەبوو. دوای ئەوەی حەماس کرایە ئامانج و لە هێز کەوت، شەڕەکە رووی کردە لوبنان. لەوێش حزبوڵا کرایە ئامانج و لە هێز خرا. دوای ئەوەی حزبوڵا تێکشکێندرا و لەگەڵ لوبنان ئاگربەست راگەیەندرا، دۆخی سوریا هاتە ئاراوە.
گرنگە کە بەر لە دەرکەوتنی دۆخی سوریا، هێزی حزبوڵا شکێندرا. ئەگەر ئەوە نەکرایە، پەرەسەندنەکان لە سوریا بەو جۆرە نەدەبوون. ئەگەر پلانی رووخاندنی رژێمیش ئامادەبووایە، بەو خێراییە جێبەجێ نەدەبوو. هەڵبەتە شکاندنی هێزەکان حەماس و دواتریش حزبوڵا، لاوازکردنی هێزی ئێران لە ناوچەکەی لێکەوتەوە. بەتایبەتیش بوونی حزبوڵا لە سوریا دەبووە هۆی ئەوەی ئێران کاریگەر بێت. بەڵام نەمانی حزبوڵا کاریگەری نەرێنی کردە سەر قورسایی ئێران لە ناوچەکە. لە وەها دۆخێکدا تاکە یەک شت مابووەوە کە ئێران بیکات، ئەوەش ئەوە بوو کە بەناوی ئێران و وەک دەوڵەتێک بکەوێتە ناو شەڕەوە. بەو جۆرە دەبینرێت کە ئەوە بە سوود دانەنراوە یاخود ئەوەیان لەبەر چاونەگرت. ئێران بڕیارێکی لەو جۆرەی نەدا. دوای ئەوەی ئەم هەڵوێستەی هەبوو، هیچ واتایەکی نییە کە بە رێککەوتن یاخود بێ رێکەوتن بکشێتەوە. ئێران بەو هەڵوێستەی رێگری کرد لەوەی راستەوخۆ گرژییەکان روو لە خۆی بکەن یاخود لانیکەم ئەو پێکدادانە راستەوخۆیەی هەڵپەسارد. بەڵام جی دەبێت با ببێت، ئەوەی لەم قۆناغەدا زۆرترین زیانی بەرکەوت ئێران بوو. تەنیا کاریگەری لە سوریا لەدەست نەدا، دۆخەکەی لە سوریاش کەوتە مەترسییەوە.
قۆناغی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پاساوی هێرشەکەی حەماس دەستیپێکرد، بەڵام داواکاری سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی سیستمی جیهانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە پێشەنگایەتی ئەمریکا یاخود خواستیان بۆ ئەو کارەی پێشتر دەستیان پێکردبوو، ویستیان بە خێرایی بیگەیەننە ئەنجام، ئەوەش لە رێگەی شەری ئوکرانیاوە هاتبووە ئاراوە. هەڵسەنگاندنی بزوتنەوەکەمان بەم جۆرەیە و خۆی لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەکرد. لەبەر ئەوە لە رێگەی شەڕی ئوکرانیاوە یاخود لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕەکە ئاماژەی ئەوەیان خستەڕوو. زۆر ئاشکرایە کە شەڕی ئوکرانیا بۆ روسیا گۆڕدراوە بۆ گرێیەک. ئەمریکا بە تێوەگلاندنی روسیا لەو شەڕەوە هێزەکەی شکاند، گەیاندیە دۆخێک کە رەوایەتیەکەی بکەوێتە ژێر پرسیارەوە، هەمیش لە ئاستی خۆیەوە پرۆسەی رێگەی وزەی کە لە باکورەوە تێپەڕدەبوو تێکدا. کاتێک روسیا لە دۆخێکی بەو جۆرەدا و لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگەیەکدابوو بۆ راگرتنی شەڕ لەگەڵ ئوکرانیا، نەدەبوو کە لە دژی پلانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل بوەستێتەوە و لە سوریا بکەوێتە شەڕەوە. ئێستا ئەو بابەتەی مشتومری لەسەرە ئەوەیە کە ئایا روسیا و ئەمریکا رێککەوتوون یان نا. ئەگەری زۆر هەیە کە لە سەر شەڕی ئوکرانیا لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووە. رێککەوتنێکی لەو جۆرە لەگەڵ ئیدارەی بایدنیش نەبێت، ئەگەری زۆرە لەگەڵ ترەمپ کردبێتی. زۆر روونە کە رووسیا بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرج هەوڵیداوە بە کەمترین زیانەوە یاخود بە زۆرترین قازانجەوە بێنە دەرەوە. ئێستا باس لەوە دەکرێت کە بارەگاکانیان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داخراون. ئێمە نازانین کە بەم جۆرە بەردەوام دەبێت، یاخود بەسەریدا دەسەپێندرێت کە بچێتە دەرەوە. بەڵام بە دڵنیاییەوە روسیا زیانە کەمەکەی هەڵبژارد و کاریگەرییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی دەریای سپی گورزی گەورەی بەرکەوت.
کاریگەربوونی رژێمی بەعش لە نەبوونی ئێران و روسیا لەو وڵاتە دۆخێکی چاوەڕوانکراونەبوو. هێزی خۆبەڕێوەبەر و ئیرادەی خۆی زوو لە دەستدا. رژێمی بەعس تاکە یەک دەرچەی هەبوو ئەویش رێککەوتن بوو لەگەڵ کوردەکان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ئەوەی لەو سەر ئەو بنەمایە هەنگاوی دیموکراتیک بنرێت و وەرچەرخانی دیموکراتیک ئەنجام بدات. بەڵام ئەو هۆشمەندیەی نیشاندا. بە گوێرەی ئێمە ئەو هەلومەرجەی هەبوو، بەڵام هەم بە هۆی کاریگەری هێزەکانی دەرەوە و هەمیش بە هۆی تایبەتمەندی داخراویی خۆی بەڕووی گۆڕانکارییەوە، هەم بەهۆی تایبەتمەندی تاکڕەوی و دیماگۆکەوە نەیتوانی ئەو کارە بکات.
لەئەنجامدا دۆخی سوریا هاتە ئاراوە، بە گوێرەی ئەو پلانەی لە چوارچێوەی سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەیان برد، ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا دیاریدەکرێت کە لەمەودوا لە سوریا چ پەرەسەندنێک روودەدا و چ جۆرە سیستمێک بەڕێوەدەبرێت.
هاوتەریب بە هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر شارەکانی سوریا، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA)، بەتایبەت لە مەنبەج هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەری. پێویستە ئەم هاوتەریبی و هاوکاتییە چۆن تێ بگەین؟ سیاسەتی هێزە نێونەتەوەییەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوور و سوریا چییە؟
هاوکات پێویستە دەربارەی ڕەوشی سوریا، پێگەی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە ببینرێت. ئاشکرایە لە پرۆسەی سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، وەک جاران ڕۆڵ بە تورکیا نەدراوە. ئێستە دەبینرێت بە دەستوەران لە ڕەوشی سوریا، هەوڵدەدات پێگەی خۆی بەهێز بکات. ڕەنگە لە ڕەوشی ئێستادا، ڕەنگە بگوترێ پێگەی دەوڵەتی تورک لە سووریا بەهێزتر بووە، بەڵام دیار نییە کە ئاخۆ ئەمە بەردەوام دەبێت یان نا. وەک لە سەرەتاوە ڕوونم کردەوە، نزیکایەتی دەوڵەتی تورک لە سەرەتادا لەسەر بناغەی دژایەتی پلانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل بوو. چون تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی (جی ٢٠) لە هیندستان لە پرۆژەی ڕێڕەوی ئابووری هیند_ڕۆژهەڵاتی ناوین_ئەوروپا (IMEC) دوور خرایەوە، هەڵوێستی دژایەتی تەیب ئەردۆغان بە ئاشکرا دیار بوو. ئەوان بەڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ڕێگە بە پڕۆژەیەک نادەن کە بەشدارییان پێ نەکرێت. تەنانەت مانگێکی نەبرد، هێرشی حەماس ڕوویدا. پاشان ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل ئەمەیان کردە بیانوو و ئەو پلانەیان جێبەجێ کرد کە پێشتر ئامادەیان کردبوو و بەم شێوەیە پرۆسەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەستی پێکرد. زۆر ڕوونە کە هەموو شتێک پێشوەختە پلانی بۆ دانراوە. تەنها پریشکێک مابووەوە و ئەمەش بەدەستی تورکیا و بە جووڵاندندی حەماس کرد. ئەوەی ئێمە نایزانین ئەوەیە کە ئایا تەیب ئەردۆغان بە زانابوون هەموو ئەم شتانەی بۆ خۆی بەکارهێناوە یان بێ ئاگاییانە کەوتووەتە نێو یارییەکەوە؟ ئەگەر ئەمەیش نەزانین، بێگومان دەبینین کە ئەم ڕەوشە تادێت لێکەوتەی نەرێنی بۆ ئەو لایەنانە لێ دەکەوێتەوە کە ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا کردووە. ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل بەپێی پلانەکەیان لە سوریا دەجووڵێنەوە.
هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، یان هێرشەکانی لە ئایندەدا، چاوەڕواننەکراو نەبوو. ئەو چەتانەی بە سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) ناویان دەبەن و گرێدراویی دەوڵەتی تورکن، بۆ ئەمە ئامادە کردووە. کاتێک ئەم ڕەوشە نوێیە لە سوریا سەریهەڵدا، بووە دەرفەتێک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA)ی جووڵاند و دەستی بە هێرشی نوێ کرد. لەنێو سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA)دا سەرباز و ئەفسەری تورک هەن. هەروەها ئەفسەرانی تورک سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) بەڕێوەدەبەن. ئامانجی دەوڵەتی تورک دیارە. دەیەوێت بە داگیرکردنی ڕۆژئاوا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تەسفیە بکات. ئامانجی هێرشەکان ئەمەیە.
کاتێک ئەم ڕەوشە نوێیەی سوریا سەریهەڵدا، شوێنی هەرە گرنگ شەهبا و تەل ڕەفعەت بوون. لەوێ کەمپی کۆچبەرانی گەلی عەفرین هەبوو. لەو هەرێمەدا، لەنێوان کەمپەکان و حەلەبدا، ئێران و ڕووسیا هەبوون. کاتێک ئێران و ڕوسیا ئەم هەرێمانەیان بۆ چەتەکان جێهێشت و کشانەوە، تەل ڕەفعەت بە تەواوی گەمارۆدرا. بەمەش هێزەکانی قەسەدە ڕێڕەوێکیان دامەزراند و هەوڵیاندا، پەیوەندی ئەم شوێنانە ڕابگرن. بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. کاتێک ئەمە سەری نەگرت، بڕیاردرا، گەل لەو هەرێمانە دەربچن و پاشان ڕێککەوتن بۆ دەرچوونی خەڵکی عەفرین کە لە شەهبا و تەل ڕەفعەت مابوونەوە. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) وەک بڵێی ئەو شوێنانەیان بە شەڕ گرتبێت، پرۆپاگەندەیان بۆ خۆیان دەکرد. بەڵام ڕاستی شەڕ ڕووی نەدا، کشانەوە لەڕێگەی ڕێککەوتن بوو. لەو شوێنانەی هێرش هەبوون، بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانانی قەسەدە بەردەوامە. وەک دیارە شەڕڤانانی قەسەدە لە تشرین و قەرەقۆزاق بەرخۆدانێکی مەزن دەکەن، زیانی مەزن لە دوژمن دەدەن. دوژمن لەبەرئەوەی ناتوانێت ئەوێ بگرێت، ناتوانێت ڕووبکاتە شوێنەکانی تر. دەوڵەتی تورک تێگەیشتووە ناتوانێت بە چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) دژی قەسەدە سەربکەوێت، فشار لە هەتەشە دەکات و ناچاری دەکات کە دژی قەسەدە هەڵوێست وەربگرێت.
بەرخۆدانی هێزە شۆڕشگێڕەکان و گەل ئایندەی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکلادەکاتەوە، نەوەک هەڵوێستی هێزەکانی هاوپەیمانان. تا ئەمڕۆش ئەم ئاستە لە داگیرکاری و هێرشی دەوڵەتی تورک لەبەرچاوی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕوویدا. بەڵام ئەوان هەڵوێستیان لە دژی ئەمە نەبوو. بەبێ ڕەزامەندی ئەوان دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی ئەو هێرشانە ئەنجام بدات. بۆیە پێویستە لەوێ چاوەڕوانییەکیان نەبێت. گەلی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێویستە بە تەواوەتی بەگوێرەی شەڕ خۆیان ئامادە بکەن. پێویستە گەل لە هەموو شوێنێک خۆیان بپارێزن. بەم شێوەیە ئەگەر گەل و هێزە شۆڕشگێڕەکان دەست بدەنە دەستی یەک و پێکەوە دژی هێرشەکان بەرخۆدان بکەن، بەدڵنیاییەوە دوژمن ئەنجامێکی دڵخوازی دەست ناکەوێت. گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە بەشەکانی تر و دەرەوەی وڵاتیش پێویستە پشتیوانی ڕۆژئاوا بکەن. بۆ ئەمەش دەبێت لەسەر پێی خۆیان بوەستن، لە هەموو جێیەک بکەونە جووڵە و ڕای گشتی کۆمەڵگە بجووڵێنن، وە بۆ وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک فشاری سیاسی بکرێت.
شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ١٣ هەمین ساڵی خۆیدایە. ئاستی بنیاتنانی سیستەماتیک و کۆمەڵایەتی شۆڕش لە ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چۆنە؟ سەرباری گەمارۆ و هێرشەکان کە بەدرێژایی ٢٠٢٤ بەردەوام بوو، بە هێزی خۆسەری خۆیان لەسەر پێی خۆیان مانەوە، چۆن لەمە تێبگەین؟ لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە ساڵی نوێدا هەڕەشەکانی سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کۆمەڵگە چین؟ ڕەوشی نوێ چی دەرفەتێکی لەخۆ گرتووە بۆ ئەو کوردانەی لەپێناو ستاتۆدا تێدەکۆشن و هاوپەیمانەکانیان؟
هەڵبەت لەژێر ئەم هەموو هێرشەدا هەبوونی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەخۆیدا شۆڕشێکی مەزنە. بێگومان ئەمە بەرئەنجامی هەوڵ و خەباتێکی مەزنە. وەک دەبینرێت، ڕژێمەکان دەڕووخێن، دەوڵەتەکان دەڕووخێن. هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لەوانیتر کەمتر نین، بەڵکو زیاترن. بەڵام شۆڕشی ڕۆژئاوا بەرامبەر هەموو هێرشەکان بەرخۆدانی کردووە و بەپێوە ماوە. بەڕاستی شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک مێرگێک لەنێو بیاباندا ماوەتەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لەو جوگرافیایەی هێزە سەردەستەکانی جیهان حیساباتی لەسەر دەکەن، مانەوە وەک هێزێکی ئەڵتەرناتیڤ لەوە سەختترە کە بیری لێ دەکرێتەوە. بێگومان مانەوە لەسەر پێی خۆت، تاکە پێوەر نییە. ئامانج و ڕەگەزەکانی شۆڕشیش هەیە. پێویستە بەگوێرەی ئەوانە هەڵسەنگاندن بکرێت. بەڵام هەڵسەنگاندنێک بێ ڕەچاوکردنی هەلومەرج و هێرشەکان، ڕێی تێ ناچێت.
گەر هەڵسەنگاندن بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەین، پێویستە ئامانج و ڕەگەز و ڕەهەندە سەربەخۆکانی ڕەچاو بکەین. پێش هەموو شت، شۆڕشی ڕۆژئاوا بەگوێرەی پارادایمی دەوڵەتپارێز نەچووەپێش. بەگوێرەی سۆسیالیزمی بنیاتنراوی دەوڵەتی و بەکۆمەڵگابوون لەسەرەوە بۆ خوارەوە، ناخاتەپێش. هەموو موڵک و دەسەڵاتەکان ناخاتە دەستی دەوڵەت و بەدەستی دەوڵەت کۆمەڵگا ناگۆڕێت. ئەو ڕێبازانە بە ڕاست نابینێت کە سۆسیالیزمی بنیاتنراو هیچ ئەنجامێ لێ وە چنگ نەخست. شۆڕشی ڕۆژئاوا پشت دەبەستێت بە ڕاستی کۆمۆنەی دیموکراتیک و تاکی ئازاد شۆڕش بنیات دەنێت و دەیەوێت لەسەر ئەم بناغەیە کۆمەڵگا بگۆڕێت. بە واتایەکی تر، دەیەوێت بنیاتنانی شۆڕش لەسەر بناغەی گۆڕانی زیهنیەت و بەشدارکردنی کۆمەڵگە پێش بخات. لێرەشدا ئازادیی ژنان بە بنەما وەردەگرێت. ئەمەش بەگوێرەی ئەو باوەڕەی کە بنیاتنانی سۆسیالیزم و شۆڕش، بە پێشخستنی تێگەیشتنێکی نوێی ژیانکردن لەسەر بناغەی ئازادیی ژن، دێتەدی. هەروەها ئیکۆلۆژیا و ژیانی ئیکۆلۆژیک وەک ڕەگەزی سەرەکی ژیان دەبینێت و بەبنەما وەریدەگرێت. لەسەر ئەم بناغەیە، ئامانجی بنیاتنانی ژیانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێکخراوە، وە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ژیانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەخاتەپێش. لەلایەکی ترەوە، بۆ تێپەڕاندنی زیهنیەتی نەژادپەرستی و مەزهەبی و تاکپەرستی کە مۆدێرنیتەی دەوڵەت_نەتەوە خستووەیەتییە نێو کۆمەڵگە، هەوڵدەدات زیهنیەتی نەتەوەی دیموکراتیک پێش بخات.
کاتێک هەڵسەنگاندن دەکەین بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەگوێرەی ئەو ڕەگەزە بنەڕەتییانە و لێکۆڵینەوە ستراتیژییانەی کە بە کورتی باسمان کرد، دەتوانین بە ئاسانی دەستنیشانی بکەین کە پێشکەوتنی گرنگ ڕوویانداوە و ئەنجامی گرنگ هەبوون. پێش هەموو شت، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە زیهنیەتی نەتەوەی دیموکراتیک ژیانی هاوبەشیان پێش خستووە. ئەمە یەکەم ئەزموونە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا. ئەمەش تا دێت، بۆ تەواوی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبێتە مۆدێلێک. پێشکەوتنی گرنگی دووەم، سەرکەوتنی ئازادیی ژنانە. پێشکەوتنی ژنان لەڕێگەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە، زۆر لەپێش پێوەرە جیهانییەکانییەوەیە. کاتێک مرۆڤ لەم پێشکەوتنانە دەڕوانێت، دەتوانێت بزانێت کە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر ئەم بناغەیە پێش دەکەوێت. هەروەها ئەوەندەی دەتوانین ببینین، بۆ بنیاتنانی شۆڕش، خەباتێکی بێ وێنە هەیە. لە هەموو جێیەک لەسەر بناغەی ڕێکخستنی ئەنجوومەنەکانی گەل و کۆمۆنەکان و کۆمیتەکان، خەبات هەیە. وە دەزانین بۆ نەهێشتنی کەموکوڕییەکان هەوڵێکی بەردەوام هەیە. بێگومان هێرش و گەمارۆ و کۆچبەری و داگیرکاری، کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی. بەشێوەیەکی سرووشتی پاراستنی شۆڕش لەبەرامبەر هێرش و هەوڵەکان دەردەکەوێت. بێگومان کاتێک ئایندەی شۆڕش لەژێر هەڕەشە و مەترسیدایە، پاراستنی شۆڕش پرسی هەرە سەرەکییە و پێویستە سەرنج لەسەر ئەم ڕەهەندە بێت.
ئێستە مەترسی سەرەکی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دێت. گەر لەسەر بناغەی بەرخۆدانی سەرتاسەری کۆمەڵگە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بشکێنرێت و پووچەڵ بکرێنەوە، شۆڕش پێشدەکەوێت و بۆ تەواوی سوریا دەبێتە نموونە. چارەسەری ڕاستەقینە لە سوریا ئەزموونی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. پێویستە سوریا سود لەم ئەزموونە وەربگرێت.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی تورکیا_پەدەکە_عێراق، هێرشەکان دژی تەڤگەری ئازادیی بەردەوامە. لەلایەکی ترەوە لە باشووری کوردستان هەڵبژاردن کرا. پەدەکە بۆ ئەوەی ببێتە دەسەڵاتدار، نەیتوانی زۆرینە بەدەست بهێنێت. کێشە ناوخۆییەکانی عێراق بەردەوامە. هێشتا کێشەی کەرکوک و شەنگال چارەسەر نەبووە. ساڵی ٢٠٢٤ بۆ باشووری کوردستان چۆن تێپەڕی؟ هێرشە داگیرکارییەکان چ کاریگەرییەکیان کردە سەر کۆمەڵگە؟ ساڵێکی چۆن چاوەڕێی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان دەکات؟
عێراق یەکێکە لەو شوێنانەی زۆرترین کاریگەری بەرکەوتووە بەهۆی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. لەم ڕووەوە دەتوانین بڵێین ئەو دەوڵەتەی کە زۆرترین کاریگەری ڕەوشی نوێی سووریای لەسەر بووە، عێراقە. ئێران لەمێژە بووەتە ئامانج لە چوارچێوەی پلانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل. پلانەکە وایە بە شکاندنی هێزی ئێران ڕۆژهەڵاتی ناوین دووبارە دیزاین بکەنەوە. لە هێرشەکانی سەر حەماسەوە تا ڕووخاندنی ڕژێمی سوریا، ئامانجی سەرەکی هەموو هێرشەکان ئێرانە. سەرەتا لە غەززە، پاشان لوبنان، ئێستە لە سوریا هێزی ئێران شکێنرا. بە ڕەچاوکردنی هێز و کاریگەریی ئێران لەسەر عێراق، دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە پاش سوریا نۆرەی عێراقە. ئەم گریمانەیە زۆرە. لەم ڕووەوە، ڕەوش و ئایندە عێراق تەواو ناڕوونە.
لە ڕاستییدا کێشەکانی عێراق هێشتا بوونیان ماوە و بەتەواوەتی چارەسەر نەکراون. ڕژێمی بەعس لە ساڵێ ٢٠٠٣دا ڕوخێندرا، بەڵام مۆدێلێک پێش نەخرا کە بەشێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەری کێشەکان بکات. دەستورێکی بنەڕەتی ئامادە نەکرا کە بەتەواوەتی کێشەکان چارەسەر بکات. ناوچەکانی موسڵ و کەرکووک لە دەستووری بنەڕەتییدا وەک هەرێمە کێشە لەسەرەکان هێڵدرایەوە. هەوڵدرا چارەسەرییەکان تەنها لە چوارچێوەی عێراقدا پێشبخرێت، بەڵام بینرا ئەمە سەرنەکەوت. چونکە چارەسەرییەک پێشنەخرا کە هەموو هەرێمەکان لە خۆ بگرێت. تورکیا و ئێران سوودیان لەمە وەرگرت. ئێران لە ڕێگەی شیعەکانەوە، دەوڵەتی تورکیش لە ڕێگەی پەدەکە و سوونیەکانەوە هەوڵیدا کاریگەری لەسەر عێراق دانێت. لە ئێستادا وا دەردەکەوێت پەند لەمەوە وەرگیراوە و نزیکایەتی هەرێمی بە بنەما گیراوە. لەسەر ئەم بنەمایە چاوەڕوان دەکرێت کە لە بەرانبەر عێراق نزیکایەتییەک پێشبخرێت و کاریگەرییەکانی ئێران بشکێنرێت. گەر چارەسەرییەکی لەم شێوەیە درووستببێت، دیسان هاوسەنگییەکان لە عێراق بگۆڕن. ڕەنگە دابەشبوونی عێراقیش بکەوێتەوە ڕۆژڤەوە. لەم ڕووەوە مومکین نییە کە کاردانەوەی ئێران لەسەر ئەمە وەک ئەوەی سووریا بێت. لەبەرئەوەی عێراق لەم ڕووەوە بۆ ئێران وەک کۆتا قەڵایەتی لە دەرەوە. جگە لەمەش ڕاستەوخۆ شەڕ دەرباسی ئێران دەبێت. لەم بوارەدا ڕەنگە کاردانەوەی توندی ئێران هەبێت. ئەمەش گریمانەی دابەشبوونی ئێران زیاد دەکات.
دەربارەی ڕێککەتنامەکانی نێوان تورکیا و عێراق ئەم شتانە دەڵێم. دەبێت عێراق پەند لە دۆخی سووریا وەرگرێت. بە هاوکاری ئەردۆغان ڕژێمی بەشار ئەسەد هەڵوەشێندرایەوە. لە ئێستاشدا دەیەوێت ئیدارەی دیمەشق وەک ولایەتێکی خۆی بەڕێوەبەرێت. کاتێک بەیانی بڕیارێکی لەم شێوەیە بەرانبەر عێراق بدرێت، دەتوانرێت لێرەش دەوڵەتی تورک بەشدار ببێت. بە هاوکاری تەیب ئەردۆغان عێراق دابەش بکەن، یان بیخەنە دۆخێکی هاوشێوەی دیمەشقەوە. لەم دۆخێکی وادا ئەو ئیدارەیەی لە بەغدا هەیە لە ویلایەتێک زیاتر هیچ هێز و دەسەڵاتێکی نییە. بەڕاستی سەیرە ئەم بابەتە لە لایەن عێراقییەکانەوە نابیندرێت. تێناگەین لەوەی عێراقییەکان ئەمە نابینن یان دەیبینن بەڵام ناتوانن کاریگەی لەسەر سودانی دانێنن. پەیوەندی دانانی لەگەڵ تورکیادا هیچ سوودێک ناگەیەنێت بە عێراق. بە پێچەوانەوە ئەم پەیوەندییە مەترسییەکی گەورەیە بۆ عێراق. کاتێک لە ساڵی ١٩٥٨دا مەلیکێتی عێراق ڕوخێندرا، لە دووەم ڕۆژی شۆڕش ئەو شتەی یەکەمجار کرا، بەتاڵکردنەوەی ڕێککەوتننامەی بەغدا بوو. لەبەرئەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیادا عێراقی بەرەو کارەسات برد. لەئێستا لەگەڵ ئەم ئەزموونانەدا، گەر عێراق سەرلەنوێ پەیوەندی خۆی لەگەڵ تورکیادا دروستکاتەوە ئەمە بەمانای ئەوەدێت پەندی وەرنەگرتووە و پێشهاتەکانی ئەمڕۆ بە درووستی ناخوێنێتەوە.
پەدەکە و بارزانی بەتەواوەتی چارەنووسی خۆییان بە دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەوە بەستووەتەوە. بەگوێرەی ئامانج و پلانەکانی دەوڵەتی تورک دەجوڵێتەوە، نەک بە گوێرەی خواست و ئایندەی گەلی کورد. هەموو ئامانجەکانی قازانجی ئابووریە. جگە لەمە هیچ بیرکردنەوەیەکی دیکەی نییە. پەدەکە و بارزانی بە تەواوەتی لەسەر بناغەی هاوکارییدان. بە هۆی ئەم هاوکارییانەوە باشووری کوردستان دووچاری مەترسییەکی گەورە بووەتەوە. بە ئاشکرا پاڵپشتی دەداتە داگیرکردنی باشوور و داگیرکاری ڕەوا دەکات. کاتێک کە گەریلا لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکات، پەدەکە لە پێگەی هەموو جۆرە هاوکاریدانێک بە دووژمندا بوو. دەزگایی هەواڵگری پارستنی پەدەکە لە هەموو هێرش و کۆمەڵکوژییەکان کە میت لە باشووری کوردستان لە دژی وڵاتپارێزانی ئەنجام دەدات، ڕاستەوخۆ هاوکار و بەشدارە. بەبێ هاوکاری پەدەکە، دەوڵەتی تورک بوێری ئەوەی نییە بەم شێوەیە ڕووبکاتە گۆڕەپانەکانی گەریلا و نە دەشتوانێت لە ناوەندی شارەکاندا وڵاتپارێزان تیرۆر بکات. هەموو ئەمانە بە هاوکاری پەدەکە ئەنجام دەدرێت. پەدەکە بەمەشەوە ناوەستێت، هاوکاری و خیانەت لەسەر هەر کەسێکی دەرەوەی خۆی دەسەپێنێت و هەڕەشەییان لێ دەکات. هەوڵەدەدات هەموو کەسێک بخاتە هاوکاریدانی دەوڵەتی تورکەوە. لە لایەکی دیکەوە بەو سیستەمە تاڵانکارییەی کە دایمەزراندووە، گەل بێ هیوا بووە و بێ ئایندەی کرد. دەستی بەسەر هەموو دەرفەتەکاندا گرتووە و گەلیان بەرەوە هەژاری و نەهامەتی برد. وەک پارچەکانی دیکەی کوردستان، لە باشووریش کۆچبەرییەکی دژوار هەیە. لە لایەکی دیکەوە، وەک نیاشاندەرێت ئیدارەیەکی باشووری کوردستان بوونی نییە. سیستەمێکی کارا بوونی نییە. ڕێباز و پرۆسەیەکی دیموکراتیکی بوونی نییە. ئەمە پلانی دزییە کە بارزانی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی پێشکەشی دووژمنی دەکات.
پەدەکە چۆن نزیکی پارچەکانی دیکە دەبێتەوە، هەرهەمان شێوە نزیکی باشووری کورستان دەبێتەوە. ئەوەی لە باشوور دەیکات، لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بە گوێرەی پلانەکانی دەوڵەتی تورک دەجوڵێتەوە. بە گوێرەی بەرژوەندییە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان بیرناکاتەوە، بە گوێرەی بەرژوەندییە مادییەکانی خۆی بیردەکاتەوە کە لە پەیوەندی دانانی لەگەڵ دووژمندا بە دەستی هێناوە. نزیکاتییەکەی لە ڕۆژئاوا، باکوور، ڕۆژهەڵات بەم شێوەیە. لە هەموو جێگەیەک بە گوێرەی پلانی دووژمن دەجوڵێتەوە، خاوەنی هەڵوێستی پشتگیری و ڕەواکردنی هێرشەکانی دووژمنە. ئەم هەڵوێستەی پەدەکە مەترسییەکی گەورە درووستەکات. دەتوانین بڵێین مەترسی هەرە گەورە لەسەر گەلی کوردستان مەترسییەکانی دووژمن نییە لە دەرەوە، سیاسەتی هاوکاری و خیانەتە کە پەدەکە لە ناوخۆ پەرەی پێداوە. ئەوەی مەترسییەکانی دووژمنان زیاتر دەکات ئەم سیاسەتەی پەدەکەیە. هەڵبەت لێرەدا بابەتی هەر گرنگ ئەوەیە لە بەرانبەر هێڵی هاوکاری، خیانەت کە پەدەکە پێشی خستووە، دەبێت پەرە بە هەڵوێستێکی وڵاتپارێزی بدرێت. بە تایبەت لە باشووری کوردستان دەبێت هەڵوێستێکی لەو شێوەیە پێشبخرێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت هەموو پارت، ڕێکخستن و دامەزراوەی وڵاتپارێزی و کەسایەتی وڵاتپارێز لە دژی هێڵی هاوکاری، خیانەت لەسەر هێڵێ وڵاتپارێزی کۆببنەوە و بە هێزی هاوبەشی خۆیان پێشەنگایەتی تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیکی بکەن.
لە نێو ساڵێکدا شەڕی نێوان ئیسرئیل و ئەو هێزانەی لەژێر کاریگەری ئێراندایە کە پیان دەگوترێت هیلالی شیعی یان بەرەی مقاومە بەردەوام بوو. لەم پرۆسەیەدا ئێرانیش بەشداری شەڕ بوو. ئەم هێزانە زۆر لاواز بوونە. لە بەرانبەر سیاسەتەکانی دەروەی ئێران لە ناوخۆی ئێراندا دژبەرییەکی جدی کۆمەڵایەتی هەیە. بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرهەڵدانی ژینا ئەمینەوە لە ناو بەرخۆدانێکی گرنگدایە. وە لە زیندانەکانی ئێراندا بەتایبەت لە لایەن ژنانی سیاسیەوە بەرخۆدان دەکەن. ئێوە ئەم بەرخۆدانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ پێشهاتە هەرێمییەکان کاریگەرییەکی چۆن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات؟ لە داهاتوودا چ پێشهاتێک لە چاوەڕوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندایە؟
خواستی ئازادی و ژیانی دیموکراتیکی لە ئێراندا زۆر زیادی کردووە. هەم کۆمەڵگەی ئێران و هەمیش گەلی ڕۆژهەڵات هەموو کاتێک لە بەرخۆداندان. بە سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادیەوە قۆنانێکی نوێ دەسپێکراوە و پێشەنگایەتی ژن پێش کەوتووە. گەلی ئێران خاوەنی سەدەیەک لە ئەزموونی تێکۆشانە. لە دژی ڕژێمی شا تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەبردرا و رژێمی شا ڕوخێندرا. هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی شا کە بەتەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا بوو، ئەمە سەرکەوتنێکی گەورە بوو لە بەرانبەر مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا. لەم ڕووەوە لە ساڵی ١٩٧٩دا قۆناغێکی مێژوویی گرنگ پێکهات. بەڵام پەرەسەندنەکانی دواتر لە دژی شۆڕش بوون. لە ژێر ناوی دەسەڵاتداری ئیسالامییدا هێڵی شۆرشگێڕی تێکدرا و لێگەرینی کۆمەڵایەتی ژیانی دیموکراتیکی ئاستەنگکرا. بەم شێوەیە کێشەکانی ئێران چارەسەنەکرا و زیاتر قوڵبوویەوە. لەمڕۆشدا ئێران دووچاری کێشەی قوڵی کۆمەڵایەتیەوە بووەتەوە.
هێزی هاوسەنگی ئێران کە بە هێزی دەرەکی خۆییەوە پێشیخستبوو، لەسەر بنەمای خزمەتکردنی کۆمەڵگە نەبوو. نەک بە هەوڵدانەکانی خۆی، بە سوودوەرگرتن لە پلانی رۆژهەڵاتی ناوین کە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری نەیگەیاندبووە ئەنجام، کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمەکە زیاد کرد. لە دوای ڕووخاندنی یەکێتی سۆڤییەت، سەرلەونوێ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پێشەنگایەتی ئەمریکا کەوتە ڕۆژەڤەوە و لەم چوارچێوەیەدا دەستوەردانی ئەمریکا لە عێراق پێشکەوت. بەڵام ئەم دەستوەردانە لە هەموو هەرێمەکەدا بڵاونەبووەوە و بە نیوەچڵی مایەوە. سیستەمێک پێش نەخرا کە تەواوی هەرێمەکە بگرێتەوە. ئەم دۆخە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت لە عێراق بۆشاییەکی درووستکرد. ئێرانیش لەم بۆشاییە سوودی وەرگرت و بە هێزی خۆی کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووستکرد. دەوڵەتی تورکیش نزیکایەتیییەکی لەم شێوەیەیی نیشاندا. بەڵام تێکۆشانی ئێمە نەیهێشت کە دەوڵەتی تورک کاریگەرییەکی زۆر لە هەرێمەکەدا دروست بکات. بەڵام ئێران بە هەڵە نزیکی ئەم دۆخە بوو، وە ئەو پێشکەوتنانەی لە هەرێمەکەدا بەدەستی هێنا، تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریهێنا. وای بیردەکرەوە کە کاریگەرییەکانی لە عێراق و سووریا تەنها لە بەرژەوەندی ئەو دایە. نمونەیەک، لەبەر ئەم نزیکایەتییە هەڵە، ئەو گەشەدانانەی کە تەڤگەرمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدەستی هێناوە پشتگوێی خست. لە ئێستادا دەرکەوت دۆخەکە وەک ئەوە نییە کە ئێران بیری لێ کردووەتەوە. پلانێک کە تەواوی هەرێمەکە لە خۆدەگرێت، لە سەر بنەمای سەرلەونوێ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهات، ئەو بەرەیەیی کە ئێران ئافراندی و پێوابوو بەهێزە بوو، گورزێیان لێ دا و لەماوەیەکی زۆر کورتدا لەبەریەک هەڵوەشایەوە.
ئێران و تورکییدا ئەو دوو هێزەن کە دۆخییان زۆر لە مەترسیدایە. لە لایەکی دیکەوە دووچاری کێشەی کۆمەڵایەتی جدی و زەحمەتی جۆراجۆر دەبنەوە و لە لایەکی دیکەوە ئامانجی بنەڕەتی پلانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرایلدان. هێزی ئێران لە دەرەوە زۆر لاواز بووە. لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی سووریا، وا دەردەکەوێت ئەو دۆخە کاریگەری سەختی لەسەر عێراق هەبێت. ئەمەش بەواتای ئەوەدێت شەڕ لەبەر دەرگای ئێرانە. لە راستییدا ئەمەش وادەکات کە لەسەر دۆخی ئاڵۆزی ناوخۆی ئێران ڕۆڵی هەبێت. بەڵام لەبەر پێگەی جیۆپۆلیتیکی، تا ئێستا دابەشبوونی ئێرانیان نەخستووەتە رۆژەڤەوە. مەترسی ئەوە هەیە لێکهەڵبوەشێتەوە و لە کۆنترۆڵ دەربچێت. لەبەرئەمە پشتگیرییان لە ڕژێمی شا کرد و پاراستییان، وێڕای دۆخی ناکۆکی و ئاڵۆزی دوای ڕووخانی شا دەستکاری یەکپارچەیی ئێرانیان نەکرد. بەڵام لە ئێستادا پلانڕێژی دیزاینکردنەوەی هەرێمەکە جیبەجێ دەکرێت. بە گوێرەی ئەم نزیکایەتییە لە بەرانبەر ئێرانیش بگۆرێت. گۆڕانکاری لە بەردەم ئێراندایە. لە لایەکەوە پرسە جدییە کۆمەڵاتییەکانی ئێستا و لە لایەکی دیکەوە پلانەکانی سیستەم لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئێران، ڕیگە نادەن ئێران دۆخی ئێستای بەردەوام بێت. زۆر جار ئەمە دەڵێین، بەڵام نازانین تا چ ئاستێک لێی تێدەگەن. بەڵام دیسانەوە دەیڵێم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە هەنگاوی دیموکراتیکی هەیە. ئێران یەکێکە لەو جێگانەی کە زۆر پێویستی بەمە هەیە. دەبێت ئێران بۆ چارەسەری کێشەکان بە تایبەت بۆ پرسی کورد هەنگاوی دیموکراتیکی بنێت. ئێمە نە لە ئێران و نە جێگەکانی دیکە دەستوەردانمان ناوێ. لەوباوەڕەداین کە کێشەکان بە دینامیکی ناوخۆی و دیموکراتیکبوون چارەسەر بکرێن و وەک تەڤگەرمان بۆ ئەمە تێدەکۆشێن. ئەم پێشبینییە بۆ ئێران، تورکیا و دەڤەرەکانی دیکەش ڕاستە. ڕێگەی هەرە درووست ئەوەیە ئێران لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاوبنێت. وەکتر دۆخی ئێستای زۆر هەڵە و مەترسیدارە. ئەو سزا لە سێدارانە شەرمەزار دەکەین کە دراون. کێشەکان بە فشار و ستەم و لە سێدارەدان چارەسەر نابن و ناگات بە هیچ. دەبێت ئێران دەستبەرداری سزای لە سێدارەدان ببێت و ڕایوەستنێت.