یڵدرم: دەیانەوێت براکەم بکوژن

ئەرکان یڵدرم ڕایگەیاند، دۆخی گۆکخان یڵدرم-ی برام، کە لە چالاکیی مانگرتندایە لە ئاستێکی مەترسیداردایە و وتی: "دەیانەوێت بە پلان و بە ناوی هاوکارییەوە براکەم بکوژن".

گۆکخان یڵدرم بۆ دادگاییەکی دادپەروەرانە لە چالاکیی مانگرتن لە خوارداندایە. یڵدرم کە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا (ڕۆژووی مردن)دا، ماوەی ١١ ڕۆژە هەوڵ دەدەن دووری بخەنەوە بۆ زیندانی چاکسازیی جۆری (ر).

ئەرکان یڵدرم لەم ڕۆژانەی دواییدا توانیبووی تەنها ٥ خولەک چاوی بە براکەی بکەوێت وتی، ماوەی بینینەکە کەم بوو. ئەرکان یڵدرم برای گۆکخان یڵدرم لەبارەی دۆخی براکەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وت، براکەی لە نەخۆشخانە لە ژێر دۆخی گۆشەگیری خراپتر لە زیندان دا ڕاگیراوە.

یڵدرم ڕاشیگەیاند، براکەی هێزی تیا نەماوە و بێ حاڵ بووە، بەهۆی برینەکەی قاچییەوە ناتوانێت بەڕێدا بڕوات و تەنها دەتوانێت لەسەر کورسی بڕوات. یڵدرم، ئاماژەی بەوەدا، لە ژووری فریاکەوتنی خێرادا، کە براکەی تیایدایە تەوالێتی تیادا نییە. بۆ توالێت دەیبەن بۆ ڕێڕەوی نەخۆشانی کۆڤید-١٩ (کۆرۆنا). لەو هەلومەرجەدا بارودۆخی تەندروستیی براکەی بەرەو خراپتر دەچێت و وتی، "سیستەمی بەرگریی جەستەی زۆر لاواز بووە. کاتێک گەیەنرایە نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەی لە ٣ رۆژی یەکەمدا خوێ، شەکر و لیمۆی پێ نەدرا و بە یەک جار ٤ کیلۆ لە کێشی لە دەست دا. دوای هەوڵ و داواکاریەکانمان ئەوەیان بۆ دابین کرد. لەبەر ئەوەی لە ژوورەیەکەیدا هیچ تەوالێت و شوێنی خۆشۆردنی تیادا نییە، بۆیە ناتوانیت بۆ چەند ڕۆژێک خۆی بشوات. هەم پەتای کۆرۆنایان کرد بە پاساو و نەیانهێشت من بڕۆم لەلای بمێنمەوە و ئاگام لێی بێت، هەمیش لە بەشی نەخۆشەکانی کۆرۆنادا ڕایانگرتووە. لە ڕۆژی هەینیدا من تەنها توانیم بۆ ماوەی ٥ خولەک بیبینم. ورەی باش بوو، بەڵام ماندوو و بێ هێز بوو. لە هەلومەرجی گۆشەگیری دا ڕاگیراوە".

یڵدرم باسی ئەوەیکرد، لە ڕاپۆرتی سەرەتایی لەسەر دۆخی براکەی ڕایگەیاندرابوو، ناتوانێت لە نەخۆشخانەدا بمێنێتەوە، بەڵام نەخۆشخانەی شاری تەکیرداغ دوای ٨ ڕۆژ بڕیاری خۆی گۆڕی و ڕایگەیاند، بڕیارەکە سیاسیە.

 یڵدرم هەروەها باسی لە ڕاپۆرتی دەزگای پزیشکیی داد کرد، کە لە ڕاپۆرتەکەیاندا نووسیبویان، "دەتوانێت لە بارودۆخی نەخۆشخانەدا لە زینداندا بمێنێتەوە و چارەسەری بۆ بکرێت" و وتی، "دەستە و بۆردوی نەخۆشخانە چۆن دەتوانێت لەماوەی هەفتەیەکدا بڕیارەکەی خۆی بگۆڕێت؟ ئەوە ئەستەمە، بێگومان دەستێوەردانی سیاسی کراوە".

یڵدرم ڕاشیگەیاند، ئەگەر براکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی جۆری ئێف-ی تایبەت بە زیندانیانی نەخۆش بکرێت و لەوێ زیندانییەکان لە چاوەڕوانیی مەرگ دا ڕادەگرن تا ئەو کاتەى گیان لە دەست دەدەن، ئەو کارەیان دەبێتە هەوڵێک بۆ کوشتنی براکەی و وتی: "پێکەوە دەیانەوێت گۆکخان بکوژن. بۆ ئەوەش هەر چییەکیان لە دەست بێت ئەنجامی دەدەن. دەیانەوێت گۆکخان لەوێ بکوژن. ئەگەرنا بۆ چارەسەرکردنی کارێکیان دەکرد. ئەگەر بیانویستایە تەندروستی باشتر دەبوو، ئەوان بڕیارەکەی راپۆرتی یەکەمیان بۆ دواخستنی سزاکەی لە زینداندا، جێبەجێ دەکرد".

ژ.ت