یەکێک لەو کەسانەی لە ئامەد دەستگیرکران، خرایە زیندان
لەو کەسانەی لە ١٤ ی ئاب دەستگیرکران، بەردان چ. خرایە زیندان و ئەوانیتر ئازادکران.
لەو کەسانەی لە ١٤ ی ئاب دەستگیرکران، بەردان چ. خرایە زیندان و ئەوانیتر ئازادکران.
سەرلەبەیانی ١٤ ی ئاب، پۆلیس لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک و زیاتر لە ١٠ کەس دەستگیرکران. پاش گەڕان بەنێو ماڵەکاندا، دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد کران. هەندێکیا پاش کاروباری نێو بەڕێوەبەرییەتیەکە ئازادکران. بەردان چ. و زیلان د. و سیدات ئە. ڕەوانەی لێپرسینەوەی کران.
پاش وەرگرتنی ئیفادە، بەردان چ. بە داوای گرتن و زیلان د. و سیدات ئە. بە داوای چاودێری دادوەری، ڕەوانەی دادگای سزادان کران. دادگا بە پاساوی "ئەندامی ڕێکخستن" بڕیاری گرتنی بۆ بەردان چ. دەرکرد، هەروەها زیلان د. و سیدات ئە. بە مەرجی چاودێری دادوەری ئازادکران.