یەکەم فیلم لە مێژووی مەجارستاندا دەبێتە دیجیتاڵ

لە مەجارستان یەکەم فیلم لە ساڵێ ١٨٩٦دا تۆمار کرا و فیلمەکە لە بوداپیشتی پایتەخت دەکرێتە فیلمی دیجیتاڵی.

فیلمەکەی ساڵی ١٨٩٦ لەلایەن کۆمپانیای برایانی لومیرەوە بەرهەمهێنراوە و رۆڵێکی گەورەی لە بەرەوپێشەوەبردنی سێکتەری سینەما بینیبوو و شریتی ئۆرژیناڵی فیلمەکە لە فەڕەنسا بوو.

بەڕێوەبەری ئینیستیتوی فیلمی مەجارستان وتی، "دوای ١٢٥ ساڵ بۆ یەکەمجارە کە شریتی ئۆرژیناڵی فیلمەکە دەهێنرێتە فەڕەنسا. فیلمەکە بە ئامێری برایانی لومیر تۆمارکراوە. کۆڵان و گۆڕەپانە گەشتیاریەکانی بوداپیشت لە فیلمەکەدا تۆمارکراون.

فیلمەکە بە ئامێرێک دیجیتاڵی دەکرێت کە برخەکەی یەک ملیۆن یۆرۆیە. فیلمەکە سەرەتا بە کوالیتیەکی بەرز نمایش دەکرێت کە پێشتر بە کوالیتیەکی خراپ نمایش دەکرا.

دوای ئەوەی فیلمەکە بە دیجیتاڵ کرا، شریتە ئۆرژیناڵەکەی بۆ فەڕەنسا دەگەرێنرێتەوە.

ف.ق