ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و پارتی چەپی سەوز لە ئەزمیر، لە چوارچێوەی کارەکانی بوژاندنەوە، لە هۆڵی هونەری پارکی کەلتوری ئەزمیر، کۆنفرانسێکیان بەست. هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئەکین، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ئەزمیر، بورجوگول چوبوک، ئەندامانی پارتەکە بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. پانکارتی "ئێمە هەموومان پێکەوە، لە دژی گۆشەگیری، ئازادی؛ لە دژی شەڕ، ئاشتی" لە هۆڵی کۆنفرانسەکە هەڵواسرا.
ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی ناوەندی هەدەپە، ئەلیف بوڵوت، لە دەسپێکی کۆنفرانس، گوتی: "لە چوارچێوەی هەنگاوی بوژاندنەوەدا، ئێمە گفتوگۆی گەل و کۆنفرانس دەبەستین. لە ئەنجامی گفتوگۆکان نەخشەڕێگایەک دەستنیشان دەکەین. حکومەتێک لە بەرامبەری ئێمەیە، هەرکەس بۆ مافی خۆی تێبکۆشێت، وەک دوژمن دەیبینێت. دەبێت، لە دژی ئەمە، تێکۆشانی هاوبەش بکەین".
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئاکین، باسی لە سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی کرد و گوتی: "ئێمە لە سەردەمێکداین، گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان، ئەمڕۆ لە تەواوی تورکیا بڵاوبۆتەوە. گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە. دەبێت ئێمە و هەموو ئەو کەسانەی بەرامبەر تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی تێدەکۆشن، پێکەوە کاربکەین. ڕوانینی سیاسیمان هەرچیەک بێت، با ببێت؛ دەبێت دژی نادادی کاربکەین بۆ پاراستنی یاساکان. پێش هەموو شت، ناچارین ماف و ئازادییەکان بپارێزین".