یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە مێرسین چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە شەھید ئێریش چراڤ لە مێرسین، ماڵی ھاوکار و داردەستێکی دەوڵەتی تورکیان سووتاند.

ئەو یەکینانە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویان کردووەتەوە، ڕۆژی ١٧ی ئاب، نزیکەی کاتژمێر ٣:٠٠ی بەیانی، یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەھید ئێرش چراڤ، لە ناوچەی یەنیشەهیری مێرسین ماڵی هاوکار و داردەستێکی دەوڵەتی تورکیان سووتاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھەروەھا، داوا لە گەنجانی کوردستان کراوە، لە پێناو ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ھەستنە سەر پێ و لە دژی سیخوڕ و داردەستەکان، بەرخۆدان گەشتر بکەن و دژی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت تێکۆشان بکەن.

ژ.ن