سه‌رۆك فراكسیۆنی هه‌ده‌په ساروخان ئۆلوچ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له په‌رله‌مان سازكرا، بابه‌ته گه‌رمه‌كانی رۆژی هه‌ڵسه‌نگاند.
له وته‌كانی ئۆلوچدا ئه‌م بابه‌تانه خرانه‌ڕوو: "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بودجه‌كه‌ی له باجی سه‌ر خۆراك، به‌نزین، سوته‌مه‌نی، كاره‌با و گازی سروشتی بۆ چی ته‌رخان ده‌كات؟ بۆ بودجه‌ی 2022 هێنده‌ی 220 ملیار لیره ئه‌وان باجی سه‌ر به‌كارهێنان به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام بۆ لایه‌نگران و چهتهكانیانیش 335 ملیار لیره لێخۆشبوو‌ن له باج ده‌رده‌كه‌ن. یاخود ئه‌وان 220 ملیار لیره له گه‌ل كۆده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێك پاره‌ی ده‌خه‌نه سه‌ر و 335 ملیار لیره وه‌ك لێخۆشبوو‌ن له باجی لایه‌نگرانی خۆیان به‌كارده‌هێنن. ئێمه ده‌مانه‌وێت باجی سه‌ر به‌كارهێنان هه‌ڵبگیرێت.
ئێمه له ده‌سته‌ی گشتیش جارێكی تر ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت. مووچه‌ی كه‌سانی خانه‌نشین ده‌بێته 2500 لیره و ئه‌وه‌ش له روانگه‌ی ئێمه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر كه‌مه. ده‌بێت لانیكهمی مووچه‌ی كه‌سانی خانه‌نشین ببێته 4200 لیره.
كۆبوونه‌وه‌ی رێگای سێهه‌م
ئۆلوچ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێشه‌وه ئه‌و شتانه‌ی خسته‌ڕوو: "سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان هه‌یه. هه‌شت پارتی سیاسی و هه‌ده‌په كۆده‌بنه‌وه و بابه‌ته گهرهمهكانی توركیا تاوتوێ ده‌كرێن. تێكۆشان له به‌رامه‌ر كێشه‌كانی سیاسه‌تی ئابوری و كه‌موكوڕییه‌كانی دیموكراسی باسیان لێوه‌ده‌كرێت. له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2023ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت. ئێمه قسه له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی رێگه‌ی سێهه‌م و گه‌ڕان به‌دوای یه‌كڕیزیش گفتوگۆ ده‌كرێن. پارته‌كانی ناو یه‌كێتی میلله‌ت به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ناكه‌ن".
هـ . ب