"ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین"
کوردستانیان لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییان ئەنجامدا.
کوردستانیان لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییان ئەنجامدا.
هاوبەشانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ستیرنسچانز بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سینەفیزیۆنێکیان بۆ ناساندنی رامان و فەلسەفەی ئۆجالان نمایش کرد.
گەنجان بەشداری چالاکییەکە بوون و رایانگەیاند، ئازادیی رێبەری گەلی کورد ئازادیی گەلی کوردستانە و راشیانگەیاند، تاوەکو گۆشەگیری کۆتایی پێنەیەت بەردەوام دەبن لەسەر چالاکییەکانیان.
هەر یەک لە حیکمەت پەرڤاری، سەرحەد باگۆک، میخائیل روها، میدحەت کایا و شەڤین چەولیگ-یش وتەیان پێشکەشکرد و رایانگەیاند، گەنجانی کورد بە رووناکیی رامان و ئایدۆلۆژیای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێکۆشن.
گەنجان رایانگەیاند، "هەرگیز ژیانێکی بێ رێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەن" و راشیانگەیاند، گۆشەگیری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە.
ژ.ت