ئێمه تێكۆشانی ئایسه‌ڵ دۆغان تا كۆتایی درێژه پێده‌ده‌ین‘
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ئێشكگری ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان ئایسه‌ڵ دۆغانی به‌بیر هێنایه‌وه و رایگه‌یاند، "به‌ڵێنی ئێمه بۆ ئایسه‌ڵ دۆغان كوردستانی ئازاد و رێبه‌رایه‌تی ئازاد ده‌بێت".
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ئێشكگری ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان ئایسه‌ڵ دۆغانی به‌بیر هێنایه‌وه و رایگه‌یاند، "به‌ڵێنی ئێمه بۆ ئایسه‌ڵ دۆغان كوردستانی ئازاد و رێبه‌رایه‌تی ئازاد ده‌بێت".
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ئێشكگریی ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان ١٠ ساڵ زیاتر له شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌وامه له ئێشكگری. كۆمیته‌كه له پێناو شۆڕشگێڕی كورد ئایسه‌ڵ دۆغان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌م شتانه راگه‌یه‌نران: "له ساڵی ١٩٩٩دا له‌سه‌ر بانگه‌وازی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئایسه‌ڵ دۆغانیش به‌شداری له شاندی ئاشتی له ئه‌وروپا بوو و په‌یوه‌ست به هێڵی رێبه‌رایه‌تی تاكۆتایی ژیانی خۆی درێژه‌ی به تێكۆشانی خۆی دا. ئایسه‌ڵ دۆغان یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه گرنگه‌كانی تێكۆشانی ژنانی كورد بوو.
په‌یوه‌ست بوونی ئه‌و به رێبه‌رایه‌تی و تێكۆشانی گه‌لی كورد بۆ هه‌موومان نمونه بوو و ئه‌ویش به‌شداری ئێشكگری ئازادی ده‌بوو.
ئێمه له‌سه‌ر ناوی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ئێشكگریی ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان رایده‌گه‌یه‌نین كه به‌ڵێنی كوردستانی ئازاد و رێبه‌رایه‌تی ئازاد ده‌ده‌ینه ئایسه‌ڵ دۆغان. سه‌ری گه‌له‌كه‌مان و رێبه‌رایه‌تیمان ساغ بێت. ئێمه تا كۆتایی درێژه به تێكۆشانی ئه‌و ده‌ده‌ین".
هـ . ب