ئەمینە شەنیاشار بە داخوازی "دادپەروەری" دەستی بە چالاکی کرد

ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و ٢ کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیک یەڵدزەوە کوژران، بۆ ئازادبوونی کوڕەکەی دیسانەوە لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا دەستی بە چالاکی کردەوە.

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، بۆ دادگاییکردنی بکوژان و ئازادکردنی فازڵ شەنیشار لەبەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کرد، چالاکییەکە لە ڕۆژی ٥١ هەمیندا بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار لەسەر کورسی جووڵاو تابلۆی "دادپەروەری" هەڵگرت و لەگەڵ کوڕەکەی بەرەو وەزارەتی داد ڕێپێوانیان کرد. ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتەکە داوای دادپەروەری کرد.

شەنیاشار ڕایگەیاند فازڵ شەنیاشار بە ناهەقی زیندانی کراوە و داوای کرد کوڕەکەی ئازاد بکەن.