ئەمینە شەنیاشار: شتێک نییە بەناوی دادگاوە

ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد ئێشکگری دادپەروەری بەردەوام دەکات، تیشکی خستەسەر کارە نایاساییەکانی دادگا و داوای کرد کوڕەکەی ئازاد بکرێت.

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەریان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئێشکگرییەکە لە ڕۆژی ٥٤ هەمیندا بەردەوام بوو.

ئەمینە شەنیاشار بە پانکارتی "دادپەروەری" هاتە بەردەم وەزارەت، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەردەوامی گرتنی فازڵ شەنیشاری کوڕی، ڕایگەیاند هەتا ئازادبوونی کوڕەکەی درێژە بە چالاکی دەدەن و داوای لە دایکان کرد پشتگیری لێ بکەن.

ئەمینە شەنیشار ڕایگەیاند: "شتێک نییە بە ناوی دادگاوە، لە هەر دانیشتنێک دادوەر و داواکاری گشتی جیاواز دەهێنن، هەر دانیشتنە و دادگایەکی جیاواز ئەنجام دەدەن. کوڕەکەم لە زیندانە و تاوانباران لە دەرەوەن. تا کوڕەکەم ئازاد نەبێ لێرە دەبم. با نەڵێن تەنها لێرە دانیشتوون، هەموو جیهان بە ئێمە دەزانێت". هەروەها گوتی: "من ٥ ڕۆژە لێرە ڕۆژووەکەم دەشکێنم. داوا دەکەم هەموو دایکان هاوکاریمان بکەن و تەنهامان نەکەن".

ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی ڕۆژووەکەیان شکاند و گەڕانەوە پەرلەمان.