ئەندامانی کەسک سەردانی ئیشکگری خانەوادەی زیندانیانیان کرد

لە ئیزمیر ئەندامانی کەسک سەردانی خانەوادەی زیندانیانیان کرد کە لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەریدان.

ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیان و ئەو کەسانەی کە سزاکانیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد نەکراون، لە سەندیکای پارێزەرانی ئیزمیر ٢٠ رۆژە بەردەوامە. ئەمڕۆ ئەندام و بەڕێوەبەرانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاری کارمەندانی جەماوەری (کەسک) لە ئیزمیر سەردانی چالاکیەکەیان کرد و پشتگیریان بۆ خانەوادەی زیندانیان دەربڕی.

فەهیمە پۆیراز دایکی سلێمان پۆیراز زیندانی نەخۆش کە لە هەمانکاتدا دایکی دەنیز پۆیرازە قسەی کرد و رایگەیاند، ١١ ساڵە کوڕەکەم لە زیندانی شاکرانی ئیزمیردایە و پێویستە هەموو دایکان پشتگیری لە ئیشکگری دادپەروەری بکەن. پۆیراز رایگەیاند کە لەگەڵ کوڕەکەی بە تەلەفۆن قسەی کردووە و وتی، " گوێ چەپی کوڕەکەم نابیستێت. نەخۆش بووە. بەو هۆیەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکەی کردووە. بەڵام وڵامیان نەداوەتەوە. پێویستە بە زوترین کات زیندانیان ئازاد بکرێن.

حەسەن عەلی کلچ و دیلەک کانلیباش دەمیر ئەندامانی کەسیش قسەیان کرد و پشتگیری خۆیان بۆ خانەوادەی زیندانیان دەربڕی.

ف.ق