ئەندامانی نەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ رێگەیان داخست
ئەندامانی نەبەدەهە رایانگەیاند، لە دووڕیانی هاسدالی گەراجی باکوری مەڕمەڕەی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە و رێگەیان داخستووە.
ئەندامانی نەبەدەهە رایانگەیاند، لە دووڕیانی هاسدالی گەراجی باکوری مەڕمەڕەی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە و رێگەیان داخستووە.
ئەندامانی نەبەدەهە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و باسی ئەوەیان کرد کە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بەرەو پێشەوە بڕۆ'دا لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٠٠دا چالاکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەردوو سایدی رێگەکە بە بۆمبی دەستی و بەکارهێنانی فیشەکی هەوایی داخران. لە دووڕیانەکە پانکارتێکی بۆمبڕێژکراوە هەڵواسرا. ژمارەیەک کەسی نەناسراو تەقەیان کرد و بۆیەش هێزەکانمان وڵایان دایەوە. دوای شەڕێکی قوڕس هێزەکانمان بە سەلامەتی لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە.
ئێمە بەم هەنگاوەی خۆمان سیستمی هێرشی فاشیزم لەسەر کوردستان و گەلانی تورکیا هەڵدەوەشێنین و کوردستانێکی ئازادی و تورکیایەکی دیموکرات دروست دەکەین. ئەردۆغانی فاشیست و چەتەکانی لە بەرانبەر تێکۆشانی ئازادی و گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەو ئەندازەیە تێکشکاون کە هێرش دەکەنە سەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە و خوێندکاران. ئەرکمان ئەوەیە کە پشتگیری لە هەموو جۆرە بەرخۆدان لە بەرانبەر فاشیزم بکەین."
ف.ق