ئەندامانی ئۆهەدە چوونە سەردانی ئەمینە شەنیاشار

ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد درێژە بە چالاکییەکەی دەدات، ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی داد ڕۆژووەکەی شکاند و چووە پەرلەمان.

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەریان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئێشکگرییەکە لە ڕۆژی ٥٢ هەمیندا بەردەوام بوو، ئەمینە شەنیاشار لە ڕۆژی سێیەمدا ڕۆژووەکەی لەبەردەم وەزارەتی داد شکاند.

ئەندامانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) پارێزەر سیپان جزیرلی و پارێزەر ئومێت بۆزان، سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد. پاش ڕۆژووشکاندن، بنەماڵەی شەنیاشار چوونە پەرلەمانی تورکیا.