ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق: دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت
قوسەی عەباس ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەنێو خاکی عێراق چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.
قوسەی عەباس ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەنێو خاکی عێراق چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.
کاردانەوەکان دژ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک لەسەر خاکی عێراق زیاتر دەبێت، ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی عێراق لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق ئاگادارە، یاساناسێکیش ئاشکرای دەکات، لەمانگی پێنجی ئەمساڵەوەوە دەوڵەتی تورک گازی کیمیایی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت.
قوسەی عەباس ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و داوای کرد لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتیی دەستپێبکرێت.
قوسەی عەباس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هیچ بەهانەیەک نییە بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، وتیشی: داگیرکەری تورک چەندین جار چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی لە باکوری عێراق بەکاردەهێنێت بە بەهانەی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، ئێمەش چەندین جار داوامان لەلایەنی پەیوەندیدار کردووە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەستپێبکرێت، بەڵام بەداخەوە هیچ پێکنەهاتووە.
ف.ق