ئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە لە ئەدەنە گیرا

ئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە لە ئەدەنە، ڤیسیل ئیلەری کە لە ئەدەنە دەستگیرکرا، خرایە زیندان.

دوێنێ لە ئەدەنە هەڵکوترایە سەر ماڵان و چەند کەسێک دەستگیرکران. کەسە دەستگیرکراوەکان پاش تەواوبوونی کارەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، ڕەوانەی دادگای ئەدەنە کران. لەو گەنجانەی ڕەوانەی دادگای سوڵح و سزای ئەدەنە کران، ئەندامی مەجلیسی گەنجانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئەدەنە، ڤیسیل ئیلەری، بە پاساوی "ئەندامی ڕێکخستن" خرایە زیندان.

ئەوانیتر بە مەرجی چاودێری دادگا ئازاد کران.