ئۆندەر: دەنگ بدەن و سندووقەکان بپارێزن
لە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز سرری سورەیا ئۆندە رایگەیاند، "داوا لە هەمووان دەکەم دەنگ بدەن و سندووقەکانی دەنگدان بپارێزن. لە ئێوارەی ١٤ی ئایاردا دەبینین کە رەنج و ماندووبوونمان بێ هۆ نەبووە".
لە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز سرری سورەیا ئۆندە رایگەیاند، "داوا لە هەمووان دەکەم دەنگ بدەن و سندووقەکانی دەنگدان بپارێزن. لە ئێوارەی ١٤ی ئایاردا دەبینین کە رەنج و ماندووبوونمان بێ هۆ نەبووە".
کاندیدی ریزبەندی یەکەمی پارتی چەپی سەوز لە ئیستەنبوڵ سرری سورەیا ئۆندەر بانگەوازی ئاراستەی دەنگدەران کرد.
ئۆندەر رایگەیاند: "وەڵاتەکەمان ناوازەیە، هاووڵاتیانمان بەنرخن، گەیشتووینەتە کۆتایی کارێکی دژوار. لەبەردەم وەها رۆژێکداین کە بەری ئەم رەنج و تێکۆشانەمان بە دەنگی خۆمان بە تاجدارکردنی سەدەی دووەمی کۆمار بە دیموکراسی دەچنینەوە. داوا لە هەموو کەس دەکەم کە لە ١٤ی مانگدا سەرەتا دەنگ بدەن، دواتر ئەوانەی دەنگیان نەداوە بیانبەنە سەر سدنووقەکانی دەنگدان و پاشانیش سندووقەکان بپارێزن".
ئۆندەر وتی، "ئێوارەی ١٤ی ئایار دەردەکەوێت کە رەنج و ماندووبونمان بێ هۆ نەبووە. لەئێستاوە پیرۆزبایی لە هەموو کەس دەکەم و سڵاویان لێدەکەم".
هـ . ب