ئەنجامنامەی کۆنگرەی یەکەمی ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادی لە ئەوروپا بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ یەکەمین کۆنگرەی ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ئەوروپا لە سوید بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجامنامەی کۆنگرەکە بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ یەکەمین کۆنگرەی ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ئەوروپا لە سوید بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجامنامەی کۆنگرەکە بڵاوکرایەوە.
بە ناونیشانی "بەرێکخستن بوون و ئیرادەی ئازاد، تێکۆشانی دیموکراتی فراوان دەکەین" یەکەمین کۆنگرەی ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ئەوروپا بەڕێوەچوو، بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامنامەی کۆنگرەکە بڵاوکرایەوە.
لە ئەنجامنامەکەی ئاماژە بەوە کراوە، دۆخی ناوچەکە و جیهان پڕ مەترسییە، ئەم ڕەوشە چارەنوسسازە، کورد و کوردستانیش لەنێو ئەم نەخشە سیاسی و سەربازییەدا جێ دەگرن. دوژمنانی گەلەکەمان لە هێرش و گەمارۆدان بەردەوامن بە ئامانجی لەناوبردنی دەسکەوتەکان. کۆنگرەکەش لەنێو ئەم هەلومەرجە هەستیارەدا بەستراوە.
هەروەها تیشکخراوەتە سەر ئەوەی پێویستە جیا لە فاکتەرە جیهانی و ناوچەییەکان، ڕەچاوی فاکتەرە ناوخۆییەکان بکرێت. لە کوردستان و عێراق نادادی سیاسی و پێشێلکاری ماف و ئازادییەکان بەردەوامە و زیهنیەتی دەسەڵاتی خۆسەپێن جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها ئاماژە کراوە بە ڕۆڵی نەرێنی ئیسلامی سیاسی بە نوێنەرایەتی ئیخوانیزم و داعش و سەلەفیزم کە دەیانەوێت جڤاک بەرەو زیهنیەتێکی دۆگماتیک ببەن. ئەم زیهنیەتەش ڕێگرە لە بیری ئازاد و سەرچاوەی جیاکارییە، دژی گەنج و ژن و ماف و ئازادییەکان پەیڕەو دەکرێت، بەمەش کوردستان دەخرێتە خزمەتی داگیرکەرانەوە.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە، هێرشی داگیرکەران بۆ سوەر وڵاتپارێز و خەباتکارانی کورد بەردەوامە بە هاوکاری پەدەکە. لە بەرامبەر ئەمەدا بانگەواز کرا بۆ خۆڕێکخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆحی شۆڕشگێڕی و پەروەردە.
هەروەها باس لەوە کرا، دەبێت کوردانی ئەوروپا ڕۆڵی خۆیان باشتر بگێڕن، تاوەکو بتوانن ئاراستەی گۆڕانکارییەکام بەرەو سیستەمێکی دیموکراتیک و جەماوەری ببەن.
ئەنجامنامەی کۆنگرەکە بە چەند خاڵێک داڕێژرایەوە و تێیدا هاتووە:
١/ تێکۆشانی هەمەلایەن لە دژی داگیرکاریی کوردستان، لە دەرەوەی وڵات و پێشخستنی تێکۆشانی هاوبەش لەگەڵ لایەن و رێکخستنە دیموکراتییەکان و ئازادییخواز لە باشوری کوردستان و عێراق لە پێناوی بەرقەرارکردنی ئازادیی و دیموکراتیی لە وڵات.
٢/ تێکۆشان بۆ ئەوەی کورد لە دیاسپۆرا، ببێتە هێزی پاڵپشتی خەباتی دیموکراتیی و ئازادیی لە ناوەوەی وڵات، ئەمیش بۆ ئەوەی ڕەوەندی کوردیی لە دەرەوەی وڵات بە ناسنامەی ڕاستەقینەی نەتەوەیی و بەها کۆمەڵایەتیی، دیموکراتییک و بەدەستهێنانی مافەکانی بناسێندرێت و بژیت.
٣/ تێکۆشان دژی گۆشەگیریی لە ئیمرالی و هاوکات پێشخستنی کاروخەبات بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
٤/ پێشخستنی چالاکی هاوبەشی نەتەوەیی لەگەڵ لایەنە سیاسیی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و دەزگا کولتووریی و فەرهەنگییەکان و بەشداریی لەسەرجەم ئەو چالاکییانەی لە پێناو بەدەستهێنای مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان ئەنجام دەدرێت.
٥/ دروستکردنی کۆمیتە، ئەنجومەن و رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە وڵاتانی ئەوروپا و پێشخستنی سیستمی خۆبەڕێوەبەریی لە ناو گەلدا.
٦/ بە سیستەم کردنی پەروەردە و پێشخستنی پەروەردە لە ناو ئەندامان و لایەنگران و وڵاتپارێزان.
٧/ دروستکردنی گرووپێکی هونەریی تایبەت بە باشوری کوردستان، لە پێناو پێشخستنی هونەری وڵاتپارێزیی لە دەرەوەی وڵات.
٨/ دروستکردنی سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و رەنگی ئازادییخوازان لە ئەوروپا.
٩/ لە پێناوی گەڕانەوەی ڕۆڵ و پێگەی ئازادانەی ژن لە کۆمەڵگەی کوردستان تێدەکۆشێت و هەروەها بۆ بەدەستهێنانەوەی ناسنامە و ئیرادەی ئازادیی ژن لەبەرامبەر زهنیەتی پاشکەوتوو دژە ژن و رێگریی کردن لە کوشتنی ژنان تێدەکۆشێت.
١٠/ پرسی ژینگە پرسێکی جیهانگیریی و سەرتاسەرییە، هیچ سنوورێک ناناسێت، بۆیە تەڤگەری ئازادیی هەوڵی ئەوە دەدات لە ناوەندەکانی بڕیار و ئۆرگانە نێودەوڵەتییەکان پرسی ژینگەپارێزیی بووروژێنێت و لە سەرووی خەبات و تێکۆشانی خۆیەوە دادەنێت و هۆشیاریی ژینگەپارێزیی لە نێو کۆمەڵگەدا بەرزدەکاتەوە و پێشیدەخات.