ئەنجوومەنی بیانییەکان خەڵاتی بەخشییە د. بیات ئەرگون

ئەنجوومەنی بیانییەکان خەڵاتی بەخشییە دۆستی کوردان د. بیات ئەرگون کە لە شاری ئاخن گیانی لەدەستدا.

لە شاری ئاخن ی ئەڵمانیا، مەراسیمی بەخشینی خەڵات لەلایەن ئەنجوومەنی بیانییەکانەوە بەڕێوەچوو کە چوار ساڵ جارێک ڕێکدەخرێت. ماڵی گەلی کورد بەشداری مەراسیمەکە بوون. دۆستی کوردان د. بیات ئەرگون، کە لە ١٧ ی حوزەیران بەهۆی وەرەمی مێشکەوە گیانی لەدەستدا، بە شایستەی خەڵاتەکە بینرا. بەناوی ئەرگونەوە، ڕەمەزانی هاوژینی و مۆنیکای برای بەشداری مەراسیمەکە بوون.  

د. بیات بە خزمەتەکانی بۆ پەنابەران دەناسرایەوە.