هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ لە هەشت شاردا هەڵیانکوتایە سەر چەندین شوێن و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی حیزبی سۆسیالیستى بندەستان (ئەسەپە)، ئەنجوومەکانی ژنانی سۆسیالیست (سەکەمە) ئاژانسى هەواڵی ئەتکین (ETHA) و فیدراسیۆنى کۆمەڵەکانی گەنجانى سۆسیالیستى شۆڕشگێڕ (SGDF) دەستگیرکران. هاوسەرۆکی ئەسەپە شاهین توموکلو، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین (ETHA) نادیە گوربوز و پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز لەنێو دەستگیرکراواندان.
نوسینگەی یاسای چەوساوەکان لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، "ئەوەمان بۆ ڕوونبوویەوە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی داواکاری گشتیی ئیستەنبول ژمارەیەکی زۆر لە موەکیلەکانمان لە ئەسەپە و سەکەمە و ETHA و SGDF لە ئۆپەراسیۆنی پۆلیس دا لە ماڵەکانیان دا دەستگیرکراون. بڕیاری نهێنی و ڕێگریکردن لە پارێزەران بۆ دۆسیەکەدا دەرکراوە".
هاوسەرۆکی ئەسەپە شاهین توموکلو، سەرنووسەری ETHA نادیە نامۆگلو گوربوز، ئەندامی ئەنجومەنی ئەسەپە ئوگور ئۆک، پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان لە ئیستەنبوڵ بورجو ئای یڵدز، پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئیزمیر بۆ پەرلەمان مریەم یڵدرم، پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان لە ئەسکی شەهیر موسلم کۆیون، ڕۆژنامەنووس سەرداڵ ئیشک، هەروەها لەیلا جان، سەدرەدین پۆلات، سەلفیناز گۆچمەن، حەسەن پۆڵات، سینەم چەلەبی، کالیندەر پۆڵات، مروە هاڤالی، بەدران چۆگالتای، عەدنان ئۆزجان، ئەبرار ئوز، ف دەنیز کان پۆڵات، تۆنجای یڵدرم ئۆزەن لەنێو ئەوانەی دەستگیرکراواندان.
ژ.ت