هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی سیاسی دا لە ئەنقەرە و چەند شارێکی دیکە هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ژمارەیەکی زۆر کەسیان دەستگیرکرد، کە هاوسەرۆکی کۆمەڵەى رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (دەفەگە / DFG) دیجلە موفتو ئۆغڵو و سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) سەدات یڵماز لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی دەوڵەتی تورک بۆ سەرکوتکاری، کە ناوەندی ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ئەنقەرەیە، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە چەند شارێکدا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ.
لەو هەڵکوتانەدا لە ئامەد هاوسەرۆکی کۆمەڵەى رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (دەفەگە / DFG) دیجلە موفتو ئۆغڵو، سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) سەدات یڵماز و هاوژینەکەی سەدات بە ناوی سەلما یڵماز و لە ئیستەنبول فیلیز یڵماز و چەندین کەسی دیکەش لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکراون.
ژ.ت