ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: دەیان کەس لە سێ شار دەستگیرکران

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا لە چەند شار سەرباز و پۆلیسەکانی تورک هەڵیانکوتایە سەرماڵان و ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکرد.

لە شڕنەخ و ناوچەکانی جزیر، سلۆپی و هەزەخ و شارۆچکەی دێرگولێ سەربازان و پۆلیسەکانی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان.

لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا ئاشەگوڵ جەیلان، یەعقوب دوراک، ئومێد چاغڵی، عەگید شەریفئۆغڵو، ئایشە سۆسیال، رۆژهات کاراڤیش و کەسێکی دیکە کە ناوەکەی نەزانراوە دەستبەسەرکران. دوراک لە پۆلیسەکان لە سەرلەبەیانیدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە دێرگولێ و دوای پشکنین دەستگیریان کرد، گواستراوەتەوە بۆ بنەکەی جەندرمە.

هۆکاری دەستبەسەرکردنەکان نەزانراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە پێدەچێت ژمارەی دەستبەسەرکاوەکان لەوە زیاتر بێت.

ئیزمیر

دوای پیرۆزباییەکەی دوێنێی نەورۆز ٧ کەس کە دوانیان منداڵن دەستبەسەر کران.

راگیەندرا کە لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە بەرەبەیانی ئەمرۆدا ١٩ کەس کە هاوسەرۆکی ناوچەی چیغلیەی دەم پارتی لەیلا توفانیشیان لەناو دایە، دەستبەسەرکران.

ئەو دوو منداڵەی دوێنێ دەستبەسەرکران لە بەڕێوەبەرایەتی لقی کاروباری منداڵ راگیراون و دەستبەسەرکراوانی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیزمیر.

بە وتەی پارێزەران پێدەچێت ژمارەی دەستگیرکراوان زۆر زیاتر بێت لەوەی راگەیەندراوە.

ئێلیح

لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٥ کەس دەستگیرکران. یوسف ئیسلام دەمیر، خەلیل ئۆڵماز، زەینەب ئاسلان، ئاشە ئاکنجی و مەعسوم ئینجی بە بانگەشەی "پرۆپاگەندەی رێکخراو" دەستبەسەرکراون و گواسترانەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئێلیح.

هـ . ب