یەپەسە لە دژی فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەر و خەباتکارێکی ئاکەپە چالاکیی ئەنجامدا

تیمی وەڵامدانەوەی شەهید باگەڕ تۆڵهەڵدان لە یەپەسە رایگەیاند، لە نسێبین هۆشدارییان بە فرۆشیارێکی ماددە هۆشبەرەکان و لە ئیستەنبووڵیش 'خەباتکارێکی ئاکەپە'یان سزا داوە.

تیمی وەڵامدانەوەی شەهید باگەڕ تۆڵهەڵدان رایگەیاند، رۆژی ٦ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەی نسێبین-ی پارێزگای مێردین بە ئامانجی هۆشداریدان بە فرۆشیارێکی ماددە هۆشبەرەکان بە ناوی (س.ئا) بۆمبێکی دەستکردیان فڕێداوەتە ماڵەکەی.

راشیگەیاندووە، س.ئا یەکێک لەو کەسانەیە، کە ماددەی هۆشبەر دەبات بۆ نسێبین و هەوڵ دەدات لەوێ بیانفرۆشێت، بۆیە ئەو هۆشدارییەی پێدراوە.

 یەپەسە هۆشداریی دا، "ئەو ئەندامەی ناوەندی عوسمانی دەبێت ئەوە بزانێت، ئەگەر هۆشدارییەکەمان لە بەرچاو نەگرێت، ئەوا راستەوخۆ دەیانکەینە ئامانج".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ٢٣ی ئاب لە ناوچەى کادیکۆی ئیستەنبول "خەباتکارێکی  ئاکەپە" یان سزاداوە. راشیگەیاندووە، "کاتێک زانیاری زیاترمان پێ بگات زانیارییەکان بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا، تیمی وەڵامدانەوەی شەهید باگەڕ تۆڵهەڵدان-ی یەپەسە ڕایگەیاند: ئەو چالاکییانە لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ئیمراڵی و کوردستان و ئەو بەرخودانەى لە هەر شوێنێک جیهان دا بەڕێوەبچێت، ئەنجامدراون. لەسەر ئەو بنەمایە پێش هەموو شتێک داوا لە ژنان و گەنجانی کورد و داوا لە هەمووان دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان خەبات بکەن".

ژ.ت