یەپەسە لە ئەنتاڵیا دژی گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدا
تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەلال ئامەد سەر بە یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) ڕایگەیاند، ٨ ئۆتۆمبیلی هاوکارانی ڕژێمی فاشسیتیان سوتاندووە، دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی.
تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەلال ئامەد سەر بە یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) ڕایگەیاند، ٨ ئۆتۆمبیلی هاوکارانی ڕژێمی فاشسیتیان سوتاندووە، دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی.
تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەلال ئامەد سەر بە یەپەسە، ڕایگەیاند: "لە شەوی ٢٢ ی حوزەیران، دەوروبەری کاتژمێر ٢:٠٠ لە گەڕەکی فەنەر لە شارۆچکەی موراد پاشا لە ئەنتاڵیا، ٨ ئۆتۆمبیلی هاوکارانی ڕژێمی فاشیست سوتێنرا".
هەروەها ڕایدەگەیەنن: "چالاکییەکانمان دژی ڕژێمی فاشیست و هاوکارەکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و کارە نامرۆییەکان دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بێت. جووڵە و پەیوەندییەکانیان دەستنیشان دەکەین و هێرشیان دەکەیەنە سەر، دژی ئەم حکومەتەی قڕکردنی کوردی کردۆتە ئامانج. دەسەڵاتی ئەو ڕژێمە دەڕوخێنین کە لەم ڕەوشە نالەبارەی گەلدا فاشیزم پیادە دەکات".