ئێشکگری دادپەروەری بەپێداگرییەوە بەردەوامە: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چەند شارێک بە سەردان و پەیامی بەرخۆدان بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چەند شارێک بە سەردان و پەیامی بەرخۆدان بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری لە چەند شارێک بێ پچڕان بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لە بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ڕێزان ٧٨ ڕۆژە بەردەوامە. مەجلیسی دایکانی ئاشتی سەردانی چالاکییەکەیان کرد، دایکان داواین کرد دەنگی زیندانیان ببیسترێت و بانگەوازی ئاشتیان کرد.
چالاکییەکە بە گوتنەوەی درووشـم و چەپڵە و هەلهەلە بەردەوام بوو.
ئێلح
لە ئێلح چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی (توای دەر) لە بینای ڕێکخستنی دەبەپە، ٢٠ ڕۆژە بەردەوامە.
سەردانیکەرانی چالاکییەکە تیشکیان خستەسەر گرنگی مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان و بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان.
یەک لە دایکانی ئاشتی، ڕەشاد ئایدا گوتی: "پێویستە لە کاتێکی وەهادا دایکان لەکاتێکی وەهادا پشتگیری لە یەک بکەن. بەم ئامانجەوە پشتگیری دایکانی ئێرە دەکەین، تا گۆشەگیری سەر زیندانیان لا نەچێت ئەم چالاکییە بەردەوامە".
دایکی ئاشتی حەلیمە تۆپۆز تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "پێویستە گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان دەمودەست هەڵبگیرێت. ئەم چالاکییە ساڵانێکە بەردەوامە، تا ئەنجام نەگرێت هەر بەردەوام دەبێت".
ئەزمیر
چالاکییەکەی ئەزمیر بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ، ٢٤ ڕۆژە بەردەوامە.
ئەو ژنانەی هاتنە سەر چالاکییەکە دووپاتیان کردەوە، پێویستە سیاسەتی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بێت.
بەناوی کۆمیسیۆنی ژنانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤەوە، فاتمە دەمیر گوتی: "نەوەک هەر لە زیندان، گۆشەگیری بە هەموو ژیاندا بڵاوبۆتەوە. دەمانەوێت دووپاتی دەکەینەوە لەم هێڵی تێکۆشانەدا لەگەڵ دایکان دەبین".
لە دەسپێشخەریی دایکانی ئاشتی، بەهیە چەلیک گوتی: "پێویستە هەمووان دژی سیاسەتی گۆشەگیری هەستیار بن... تا سیاسەتی گۆشەگیری و چالاکی زیندانەکان کۆتایی نەیەت، ئەم چالاکییە بەردەوامە".
هاوکات زۆرکەس سەردانی چالاکییەکەی مەنمەنەیان کرد لە بینای دەم پارتی. لەوێ زەی جاندەمیر داوای کرد کوردان ببنە دەنگی زیندانەکان، دووپاتی کردەوە وەک دایکان ناخوازن چیتر تەرمەکان لە زیندانەوە دەربچن، پێویستە دەمودەست کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لە چالاکییەکەدا پەیامی "ئێمە بۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لێرەین" دووپاتکرایەوە.
وان
لە وان ئێشکگری دادپەروەری بە پێشەنگایەتی (توای دەر) لە بینای دەبەپە ٧٧ ڕۆژە بەردەوامە.
خەباتکارانی چاپەمەنی سەردانی چالاکییەکەیان کرد، پەیامنێری ژن نیوز ڕۆژدا ئایدن چالاکییەکەی دایکانی پیرۆز کرد و گوتی: "وەک چاپەمەنی ئازادی پشتگیری لە لە ئێشکگری بنەماڵەی زیندانیان و دایکانی ئاشتی دەکەین. ساڵانێکە شاهیدی ئێش و ئازاری دایکانین. هاوڕێ ڕۆژنامەوانەکانمان لە زیندانن. بەم بۆنەیەوە داوا دەکەین دەمودەست ئازاد بکرێن".
هاوسەرۆکی توای دەر چەتین ئۆیار هیوای سەرکەوتنی بۆ چاپەمەنی ئازاد خواست کە هەردەم هەلومەرجی زەحمەتی چالاکییەکان دەگوازنەوە، هاتنیان بۆ چالاکییەکە دڵخۆشی کردووین.
مێردین
ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی زیندانیان و دایکانی ئاشتی لە بینای دەبەپەی مێردین بەردەوامە. چەندین کەس سەردانیان کرد و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.
لە چالاکییەکەدا تیشک خرایە سەر زمانی دایک و ئەلفوبێ و وشەی کوردی نوسران. دایکی ئاشتی هاجەرە کاراتاش سڵاوی لە تێکۆشەرانی ئازادی کرد و گوتی: "تا دڵۆپە خوێنێک لە جەستەمان مابێ خاوەنداری لە ڕۆڵەکانمان دەکەین، بۆ سەرۆکایتی و زیندانییەکانمان تێدەکۆشین".