ئێشکگری دادپەروەری: کردنەوەی دەرگای ئیمراڵی، کردنەوەی ڕێگەی ئاشتییە

ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، لە شارەکانی مێردین و ئێلح و وان و ئەزمیر بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، لە چەند شارێک بەردەوامە.

ئامەد

ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لە بینای پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە ئامەد ٩٨ ڕۆژە بەردەوامە. چالاکوانان یەلەکی "گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە"یان پۆشی.

هەروەها پانکارتی "بۆ ژیانێکی ئازاد گۆشەگیری دەشکێنین و دەبینە دەنگی زیندانەکان" هەڵواسرا و "درووشمی بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" بەرزکرایەوە.

ئێلح

لە ئێلح چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی (توای دەر) لە بینای ڕێکخستنی دەبەپە، ٤٠ ڕۆژە بەردەوامە.

ئەو کەسانەی سەردانی چالاکییەکەیان کرد، باسیان لە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی کرد و بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری.

لە چالاکییەکەدا درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.

وان

ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لە بینای دەبەپە لە وان ٩٥ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی وان، گوڵجان کاچماز سایگیت ڕایگەیایدن تاکە ناونیشانی چارەسەری پرسە جڤاکییەکان دوورگەی ئیمراڵییە، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری درێژخایەنی ئیمراڵی و گوتی: "دایکانمان بۆ ئەوەی ئەم گۆشەگیرییە لە زیندانەکان و لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت و پرسی کورد چارەسەر بێت، تێدەکۆشن. پێویستە داخوازی کۆتایی هێنان بە شەڕ و داخوازییەکانی چالاکی مانگرتن لە خواردن بە جێ بگەیەنین. چارەسەری ئەم پرسانە بەڕێز ئۆجالانە. پێویستە گۆشەگیری کۆتایی بێت و لە کوردستان و تورکیا ژیانێکی ئازاد بونیاد بنرێت".

کاندیدی شارەوانی دەم پارتی توشبا، خانم ئاکۆش گوتی: "گۆشەگیری تەنها لەسەر بەڕێز ئۆجالان نییە، لەسەر هەموو گەلی کوردە، گۆشەگیری گەیشتۆتە ماڵەکانمان. بە هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان، گۆشەگیری سەر هەمووان هەڵدەگیرێت. بۆیە کلیلی چارەسەر لە ئیمراڵییە".

مێردین

ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی زیندانیان و دایکانی ئاشتی لە بینای دەبەپەی شارەکە بەردەوامە و ئەمڕۆ بنەماڵەکان لە نسێبینەوە ئێشکگرییەکەیان وەرگرت.

لە چالاکییەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕۆژەڤەکان کرا و پەروەردەی زمانی کوردی بەردەوام بوو، درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرانەوە.

پەرلەمانتاری ڕحا، مەدحەت سانجار سەردانی چالاکییەکەی کرد، دایکی ئاشتی عایشە ساشماز گوتی: لێرەوە تا ئیمراڵی سڵاو بۆ سەرۆک ئاپۆ و زیندانیان دەنێرین. سڵاو لە کوڕ و کچانی چیاکانی کوردستان دەکەین و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین".

هەروەها مەدحەت سانجار گوتی: "پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت، دەزانین هەرکات دەرگای ئیمراڵی دەکرێتەوە، دەرگای ئاشتیش دەکرێتەوە. ئێمە ئاشتی دەخوازین، ئێوە دایکانی ئاشتین. ئێمە دەزانین ئاشتی بە دەستی دایکان دێت. تا بەدیهاتنی ئاشتی و دیموکراسی، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".

ئەزمیر

چالاکییەکەی ئەزمیر بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ، ٣٧ ڕۆژە بەردەوامە. یەک لە دایکی زیندانیان، سوڵتان یاگمەکان ناڕەزایەتی بەرامبەری سی پی تی دەربڕی کە هاتە تورکیا و سەردانی ئیمراڵی نەکرد، ڕایگەیاند ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مایەی نیگەرانییە، هەروەها تیشکی خستەسەر چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و گوتی: "تا نادادی بەردەوام بێت، ڕۆڵەکانمان لە زیندان و ئێمە لە دەرەوە تێدەکۆشین. داوای دادپەروەری و ئاشتی دەکەم بۆ ئەم وڵاتە".