ئێشکگری دادپەروەری لە ئێلح ٦٦ ڕۆژە بەردەوامە

لە ئێلح ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٦٦ ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری

ئێشکگری دادپەروەری لە بینای ڕێکخستنی ئێلحی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ٦٦ ڕۆژە بەردەوامە. چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و بەڕێوەبەرانی دەبەپە و دەم پارتی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداربوون.

لە چالاکوانان، حۆری ئاجار ڕایگەیاند تا ئازادی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرنەگرن، درێژە بە چالاکی دەدەن و گوتی: "دەرگای زیندانەکان بکەنەوە، با کەس لەوێ نەمرێت، ستەم هەڵبگرن. دادپەروەری پێکبهێنن".

حۆری ئاجار بانگەوازی لە دایکان کرد و گوتی: "پێویستە هەر دایکێک دژی بێ مافی لەدەوری ئێمە کۆببێتەوە".

چالاکییە بە گۆرانی و درووشم کۆتایی هات.