"ئێشکگری ئازادی" ئەم هەفتەیە، بە بەشداری خێزانێک بەڕێوەچوو
ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٥٨٢ بەردەوامە، چالاکیی ئەم هەفتەیە بە بەشداری چالاکوانانی زیوریخ و مناڵەکانیان بەڕێوەچوو.
ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٥٨٢ بەردەوامە، چالاکیی ئەم هەفتەیە بە بەشداری چالاکوانانی زیوریخ و مناڵەکانیان بەڕێوەچوو.
"ئێشکگری ئازادی" لە ٢٥ ی حوەزیرانی ٢٠١٢ لەلایەن پلاتفۆرمی (ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان) لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ دەستی پێ کرد.
"ئێشکگری ئازادی" وەک درێژخایەنترین چالاکی کورد لە ئەوروپا، لە هەفتەی ٥٨٢ هاوکات بوو لەگەڵ ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب.
هەفتەی پێشوو، بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی عەلەوی دیموکراتیک لە چالاکییەکەدا بوو، چالاکی ئەم هەفتەیە لەلایەن خێزانێک لە زیوریخی سویسراوە بەڕێوەچوو.
ئەو خێزانەی ئێشکگری ئەم هەفتەیان وەرگرت، پێکهاتبوون لە دایک و باوک و سێ مناڵ، ئێشکگران لە ڕاگەیاندراوێکی بانگەوازیان لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرد خاوەندارێتی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.