'ئێشکگریی ئازادی' لە ٤٧٨هەمین هەفتەدایە
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٤٧٨هەمین هەفتەدایە. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە دەستەیەکن لە شاری کیلی ئەڵمانیاوە.
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٤٧٨هەمین هەفتەدایە. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە دەستەیەکن لە شاری کیلی ئەڵمانیاوە.
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و ماوەى ٤٧٨ هەفتەیە بەردەوامە. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە دەستەیەک لە کوردستانیان، کە لە شاری کیلی ئەڵمانیاوە هاتوون بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە.
ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە چالاکوانانی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردن لە شاری کیلی ئەڵمانیا و پێکهاتوون لە مەریەم قامیشلۆ، رۆژین حەسەکە، بەدیعە دەمیر، رێناس زەریا و مەحمود رۆژئاوا.
مەریەم قامیشلۆ بە ناوی دەستەکەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مانای کۆمەڵکوژییە لە دژی گەلی کورد و داگیرکردنی کوردستان، بۆیە بێدەنگیی وڵاتانی ئەوروپی بەرامبەر بە گۆشەگیری ئیدانە دەکەم.
قامیشلۆ باسی ئەوەیکرد، کە لە رێگەى ئەم چالاکییە مێژووییەوە ئەوە دەسەلمێنن، کە عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی گەلی کوردە و تاکە رێگای چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراتیک بۆ کێشەى کورد ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە.
مەریەم قامیشلۆ راشیگەیاند، ئەو کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتى تورک لە شەنگال ئەنجامی دەدات ئیدانە دەکەین و وتی، ئەو هێرشانە، کە بە هاوکاریی پەدەکە ئەنجام دەدرێن، لەلایەن ژنانی کوردەوە لێپرسینەوە و حسابیان لەگەڵ دەکرێت.
مەریەم قامیشلۆ ئەوەشی راگەیاند، کەس ناتوانێت بە گوشار و کۆمەڵکوژی و زۆرداری گەلی کورد لە تێکۆشان پاشگەز بکاتەوە و گەلی کورد لە هەموو شوێنێک دەبێت راپەڕێتە سەر پێ و ناڕەزایەتی دەرببڕێت.
ژ.ت