"ئێشکگریی ئازادیی" ئەم هەفتەیە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەچێت

ئێشکگریی ئازادی لە ناوەندی دامەزراوەکانی ئەوروپا بۆ ماوەی ١٠ ساڵە بە بەردەوامی بەڕێوەدەچێت. ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆناهییەوە بەڕێوەدەچێت.

"ئێشکگریی ئازادی" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دەستپێشخەریی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە دەستیپێکردووە و ماوەى ٤٩٣ هەفتەیە ئەو چالاکییە بەردەوامە.

هەموو هەفتەیەک چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لەلایەن کۆمەڵێک لە کوردەکان و دۆستەکانیانەوە لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی ڕوناهین و لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیاوە بۆ ئێشکگرییەکە هاتوون.

دەستە ئێشکگرەکەى ئەم هەفتەیە پێکهاتوون لە عالیە ئیکینجی، ڕۆناهی دەنیز و ئایسەل دۆغان.

عالییە ئیکینجی بەناوی گروپەکەوە ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٢٢ ساڵە دیل و گۆشەگیرکراوە.

عالییە ئیکینجی ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی ١٠ ساڵە لە گۆڕەپانی بەردەم دامەزراوە ئەوروپییەکاندا لە ریگەی ئەم چالاکییەوە هاوکاریی نێوان دەوڵەتی تورک و یەکێتی ئەوروپا و دید و چەمکیان بۆ ئەشکەنجەی سەر ئیمراڵی ئیدانە و ریسوا دەکەین  و ڕایگەیاند، شەرمەزارییە لە کەسایەتیی عەبدوڵا ئۆجالان دا دژایەتیی گەلی کورد دەکەن و مافەکانی ئەم گەلە پێشێل دەکەن.

عالییە ئیکینجی وتی: "ئەمە شەرمەزارییە بۆ ئەوروپا" و لە بەردەوامیدا وتی: "ئێمە ناتوانین لە ڕێبەر ئاپۆ زانیاری بەدەست بهێنین. دامەزراوە ئەوروپییەکان ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانیان جێبەجێ ناکەن".

عالییە ئیکینجی باسی لە نیگەرانییەکانی گەلی کورد سەبارەت بە پرۆسەکە و قۆناغەکە کرد و داوای لە دامەزراوەکانی ئەوروپا کرد دەستبەجێ دەست بەکاربن.

عالییە ئیکینجی وتیشی: "هەتا ڕێبەرمان ئازاد نەبێت ژنانیش ئازاد نابن" و راشیگەیاند، بە دڵنیاییەوە ژنان فاشیزم دەڕووخێنن و ڕێبەرەکەیان ئازاد دەکەن.

عالییە ئیکینجی لە کۆتایی وتەکانیدا بانگەوازی بۆ گەلی کورد و دۆستەکانی هەبو و وتی: "ئازادیی گەلی کورد بە ئازادیی ڕێبەرایەتی بەدی دێت. ڕێگای چارەسەریی ئاشتییانە و دیموکراسییانەی پرسی کورد بە ئیمراڵیدا تێدەپەڕێت. پێویستە گەلەکەمان و دۆستەکانمان بۆ ئازادیی رێبەرەکەمان چالاکیی زیاتر ئەنجام بدەن".

ژ.ت