یەسەکە: بڕیاری دادگا دەربارەی زەیدان بەهای یاسایی نییە

یەسەکە لە پاساوی بڕیارەکەی دەربارەی عەبدوڵا زەیدان ڕایگەیاند بڕیاری دادگا "بەهای یاسایی نییە و بەتاڵە" و زەیدان مافی هەڵبژاردنی هەیە.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن (یەسەکە) دەربارەی هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان کە دوێنێ مەرسومی دەستبەکاربوونی وەرگرت، پاساوی بڕیارەکەی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە: "بڕیاری دادگای سزای قورسی ئامەد لە بەرواری ٢٩/٣/٢٠٢٤، هەرچەند هیچ حوکمێکی نەبێت، هێشتا یەکلا نەبۆتەوە. هەرچەند بەشێوەیەکی ڕوواڵەتیش بێت، بەڵام بەپێی قۆناغی هەڵبژاردن ڕاگەیاندراوە و قبووڵکراوە. لەبەرئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربارەی گەڕاندنەوەی مافەکانی هەبوو، لە ٣١ ی ئاداری ٢٠٢٤ ـەوە دەتوانێت خۆی هەڵبژێردرێت".