یەسەکە، ئەنجامە بەراییەکانی ڕاگەیاند

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی لێژنەی یەسەکە ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی نزیک بە ٧٨.١١٪ ڕاگەیاند و ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاند

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی ڵێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرییە هەرێمیەکانی ٣١ی ئادار ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی: "ڕێژەی بەشداریکردن لە شارە گەورەکان، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ٧٨.١١٪ ڕاگەیاندراوە.

یەنەر لە بەردەوامی ڕایگەیاندراوەکەدا، دەڵێت ٣٤ پارتی سیاسی بەشداریان کردووە، ٦١ ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٨٨٢ دەنگدەری تۆمارکراو لەسەر ٢٠٧ هەزار و ٨٤٨ بنکەی دەنگدان سەردانی ناوەندەکانیان کردووە و تا ئێستا لەسەدا ٩٩.٩ی دەنگەکان لە شارە گەورەکان ژمێردراوە.

لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەیدا، یەنەر زانیاریی داوە کە: " لە کۆی ٣٠شار هەڵبژاردنی شارە گەورەکاندا جەهەپە ١٤، ئاکەپە ١٢، دەم پارتی ٣ و پارتی ڕەفاهی نوێ 1 بردووتەوە."

لە کۆی ٤٤ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، جەهەپە ١٨، ئاکەپە ٩، مەهەپە ٨، دەم پارتی، بەبەپە ١، پارتی ئییێ ١ و پارتی ڕەفاهی نوێ ١شارەوانیان بەدەست خستووە.

لە کۆی ٨٧٨ شارەوانی ناوچەکان، ئاکەپە ٣٢٤، جەهەپە ٣٢٢، مەهەپە ١١٠، دەم پارتی ٥٤، یەرەپە ٣٧، پارتی Iyi ٢٣، بەبەپە ١٢، کاندیدی سەربەخۆ ٩، دی پی ٢، دەئاپە١، پارتی چەپی دیموکراتیک ١، پارتی سەعادەت ١، پارتی چەپ ١و TİP ١ی بە دەست هێناوە.

جیا لە چەند ڕووداوێکی خەمگین، هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ کێشەیەک کۆتایی هات. لەدوای دەرئەنجامی کۆتایی، ئەو بەڵگەنامانەی کە مۆری شلیان لەسەرە، لە ماڵپەڕەکەماندا بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەکرێتەوە."