ئەسەپە و سەگەدەفە: تێکۆشانی ڕێکخراو بۆ ئێمە شەرەفە
ئەسەپە و سەگەدەفە پەیوەست بە سەپاندنی سیخوڕێتی و فشار و هێرشی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە، دەڵێت: "تێکۆشانی ڕێکخراو بۆ ئێمە شەرەفە".
ئەسەپە و سەگەدەفە پەیوەست بە سەپاندنی سیخوڕێتی و فشار و هێرشی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە، دەڵێت: "تێکۆشانی ڕێکخراو بۆ ئێمە شەرەفە".
ڕێکخستنەکانی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) لە ئیستەنبوڵ و فیدراسۆینی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (سەگەدەفە)، پەیوەست بە سەپاندنی سیخوڕێتی و فشار و دەستگیرکردن و هەڕەشەی سەر ئەندامەکانیان لە لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. بێجگە لە ئەندامانی ئەسەپە و سەگەدەفە، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ئیستەنبوڵ چیچەک ئۆتلو و پارێزەری کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی، ڤیدات چاگیرتێکین، بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەسەپە، خەدیجە دەنیز، ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی ٥ مانگی دوایی چەندەها ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن لەسەریان هەبووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "بە ژیان و کار و خوێندن و ماڵبات، هەڕەشە لە هاوڕێکانمان دەکەن. هەفتەی ڕابردوو هەوڵدرا ئەندامی سەگەدەفە، کالندەر پۆڵات ببەن بۆ میت. پاراستنی تێکۆشانی شۆڕش و سۆسیالیزم، تێکۆشانی ڕێکخراو، بۆ ئێمە شەرەفە. هیچ هێرشێک ڕێگریمان لێ ناکات".