یوکسەکداغ: ئەم دادگایە کەرەستەی ئەشکەنجەی دەسەڵاتە

هاوسەرۆکی گشتی پێشووتری هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێ بە دەستەی دادگای گوت: "ئێوە کەرەستەی ئەشکەنجەی دەسەڵاتن"، دادگا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی زیندانییەکەی.

دانیشتنی کۆتایی ٢٩ هەمین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە هاوسەرۆکانی گشتی پێشووتری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش لەنێو ١٨ گیراودان لە کۆی ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد، کە بە پاساوی ڕووداوەکانی ٦_٨ ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ دادگایی دەکرێن، لە حەرەمی زیندانی سینجان دەستی پێ کرد.

یوکسەکداغ و زەینەب کارامان و ئایشە یاگجی بە سیستەمی دەنگ و دیمەن (SEGBÎS) بەشداری دانیشتنەکە بوون.

بێجگە لە ئاڵپ ئاڵتینۆرس، چەندین زیندانی و پارێزەرەکانیان لە دانیشتنەکە ئامادە بوون. دادگا پەیوەست بە لێکۆڵینەوەی ڕەوشی زیندانیەکان مافی قسەکردنی دایە داواکاری گشتی. داواکاری گشتی خوێندنەوەی کرد و داوای کرد ڕەوشی زیندانییەکان بەردەوام بێت.

بۆ ڕەوشی زیندانییەکان، مافی قسەکردن درایە ئاڵتینۆرس، ئەویش هێرشی داعشی بۆ سەر ڕۆژئاوا بیرهێنایەوە و گوتی: "بەهۆی بانگەوازەکەمان بۆ ڕێگرتن لە کۆمەڵکوژی، ئەوە ٣ ساڵە گیراوین. بەهۆی ئەم تویتەوە، سزای گران دەسەپێنرێت.

دادگا بڕیاریدا پاراستننی زیاتر هەبێت دژی گۆڕانی وەسفی تاوانی بانگەشەبۆکراو. ئەمەش بەڵگەیە بۆ هەبوونی گۆڕان لە دۆزەکەدا. بۆیە، بەگوێرەی مادەی ٣٠٢ حوکم دەدرێین و ئەمەش هۆی زیندانیکردنمانە. بۆیە دەبێت دادگا نرخاندنێکی تر بۆ ڕەوشی زیندانیەکان بکات. من دەتوانم بێ تاوانی دەربخەم، بەڵام ئێوە یەکسەر پەناتان بردە بەر سزادان".

پاشان زیندانیکراو ئیسماعیل شەنگول بەرگری لە خۆی کرد و گوتی ٣ ساڵە زیندانی کراوە. ڕایگەیاند، لێپرسینەوەکان پێ دەنێینە ٩ ساڵەوە. گوتی: "پاش ئەم هەموو کاتەش، هیچ شتێک دەربارەی یەکێتی و یەکپارچەیی وڵات لە دۆسیەکەدا نییە".

هەروەها سیاسەتمەدار عایشە یاگجی بەناوی (SEGBÎS) بەشداری کرد و گوتی: "بڕیاری نوێی دادگا سەرەتای قۆناغێکی نوێیە. نازانین ئەم بڕیارە ئەرێنیە یان نەرێنی. لە ڕەوشێکی دژوار ژیاین و زۆر کەس بوونە قوربانی. دەبێت ئەمە لەپێشچاو بگیرێت لەکاتی لێکۆڵینەوە لە گیراوان. هێشتا ڕوون نەکراوەتەوە من چۆن بەشداری دۆزی کۆبانێ بووم. ماوەیەکی درێژی لێکۆڵینەوە و چاودێری هەیە. لەگەڵ ئەوەش هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە. دەخوازم وەها تێبگەم دادگاش لەم مژارە ئاگادارە و بۆی ڕوونە. داواکاری گشتی پاساوی "هەڵهاتنی تۆمەتبار" دەهێنێتەوە. ئەوکاتەی لە دەرەوە بووم، دۆزێکی تر پەیوەست بە من هەبوو. ئەگەر بەریشم بدەن، من وڵات جێناهێڵم".

"مافی ئازادیمان پێشێل دەکرێت"

هەروەها سیاسەتمەداری زیندانیکراو، دەلیک یاگلی، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر داخوازی داواکاری گشتی پەیوەست بە ڕەوشی زیندانییەکان و گوتی: "ئەندامێتی من لە هەدەپە وەک تاوان دەردەخات، ئەمە تاوان نییە. مافی ئازادیمان پێشێل دەکرێت و من لە دژی ئەمە دەوەستمەوە".

"ئەم دادگایە کەرەستەی ئەشکەنجەی دەسەڵاتە"

هاوسەرۆکی گشتی پێشووتری هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ، گوتی: "لێکۆڵینەوە لە ڕەوشی زیندانیان قۆنا‌غێکی گرنگە. بەڵام کەس هیوای نەماوە. دەزانرێت بڕیارەکان لە باخەڵتاندایە. بڕیارەکانی دەستەی دادگای یەکلاکەرەوە نین. بڕیاردرا ئەم دۆزە زوو کۆتایی بێت، کەچی ناوەڕۆکەکەی تا دێت بەتاڵتر دەبێت. ئێوە بەم شتانە ناوەڕۆکە بەتاڵەکە پڕ دەکەنەوە. هیچ ناوەڕۆکێکی یاسایی نییە. بە دەستوەردانەکان هەموو ناوەڕۆکەکیتان تێکدا. دەتوانین بە سیستەمێکی دادەوری دادگایمان بکەن کە گۆڕاوە بۆ ماشێنێک. بڕیارەکانتان ڕەوشی زیندانیانی گۆڕی بۆ ئەشکەنجە و ستەم. هەموو ساتەکانی ژیانمان لەنێو ئەم ئەشکەنجەیە بەسەر دەبەین.

"پاراستنی زیادەڕۆ هیچ لایەنێکی ئەرێنی لەخۆناگرێت"

کشاناک، ڕێگەی ڕۆژێکی بە ٤ ڕۆژ بڕی، لەنێو ئۆتۆمبیل و زیندانی تاکەکەسی گیرا، هیچ دەرمانێکی پێ نەدرا و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوویەوە. ئەمە ئەنجامی بڕیارەکانتانە. ئەم دڕندەی و ئەشکەنجەیە لە هەموو بڕیارێک پەیوەست بە ڕەوشی زیندانییەکان بەردەوامە. ئێمە باسی مافی ژیان دەکەین. گەلێک سیاسەتمەدار و زیندانیکراو لە زیندانەکان کوژران. لەم ئەرکەدا خاوەن هێڵێکی ئایدۆلۆژین.. ئەم دۆزە توندوتیژی سیاسی و کوشتنە. گرنگترین بڕیاری ئەم دوایەتان، بڕیاری پاراستنی زیادەیە. مەگەر ئێستە بیرتان دەکەوێتەوە؟ من یاسام نەخوێندووە، بەڵام ٢٤ کاتژمێر بەم کارەوە سەرقاڵم. هەموو کەس دەزانێت وەسفی تاوان شیاوی گۆڕینە. مەگەر دوای ٢ ساڵ و نیو بیرتان کەوتۆتەوە؟ یان دەڵێن "سبەینێش هەیە بۆ ئەم کارە". لە ئێوە تێدەگەم. بەڵام ئەم کارە لەگەڵ بڕیاری بەکۆمەڵ یەک ناگرێت.

کودەتای دادگا

هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان جەخت دەکەنەوە، دەبێت دۆسیە کراوە بێت و تاوان ڕوون و بەڵگەکان مەلموس بن. دەبێت گەواهیدەرەکان ئاشکرا بن. دەکرێت ئەم ڕێکارە یاساییە بگیرێتە بەر. دەگوترێت ئەگەر دۆسیەکەوە وەها نەبێت و ئاڵۆز بێت، ئەوا زیندانییەکە دادگایی ناکرێت. بەڵام لە سەرەتاوە ئەم ڕاستییە پێشێل دەکەن. شوێنی دەستوور ناکەون. بە کودەتا دەستوور پێشێل کرد. بەڵام دەسەڵاتی دادوەری ئێستە هەمان  شت دەکات.

هەندێک دامەزراوە دەخوازن تێکەڵی دۆسیەکە بن. ئەم ئەردۆگان و باخچەلی و وتەبێژەکانیان سەپاندویانە. ئەردۆگان دەڵێت: "دۆزی کۆبانێ بەردەوامە و سزا دەدرێن". واتە لە جێی ئێوە بڕیاریدا، دەسەڵاتی سیاسی دەستوەردانی کرد لەم دۆسیەیە. ئەو دەڵێت: "توندترین سزا بدەن". پەنابردنە بەر پرسی ئایین پەڵەی رەشە. بەهۆی دەربڕینی بۆچوون ٧ ساڵە لە زیندانین، بەڵام وەک بکوژ و دوژمن ناومان دەبەن. دەخوازن بە بڕیاری سیاسی تێکەڵی دۆزەکە بن. ئێوە دۆزێکی گرنگ و مێژووی بەڕێوە دەبن. ڕەنگە قسەی نێو داخوازینامەکە جڤاک کۆبکاتەوە. ئێمە دەگرن و هێرشمان دەکەنە سەر و دەیانەوێت شتێک دەست بخەن. ئەم لە ڕەهەندە سیاسی و یاساییەکانی ئەم داخوازینامەیە دەپرسینەوە.  

هەڤاڵەکانمان ئازاد بکەن

دەخوازین ئەم ڕەوشە پڕ ئەشکەنجەیەی زیندانیان کۆتایی پێ بهێنن. ئەم دۆزە لەسەر هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپەیە. کاری ئێوە بە من و دەمیرتاشە. ئامادەین تا کۆتایی درێژە بەم لێپرسینەوە بدەین. ئێمە بۆ باجەکانی ئێوە ئامادەین. داوا دەکەین هەڤاڵەکانمان ئازاد بکەن".

"تاوانمان چییە؟"

سیاسەتمەدار پەروین ئۆدونجو، گوتی: "تۆزێک پێش ئێستە گوترا "تاوانیان کردووە". ئەرێ پێم ناڵێن تاوانمان چییە؟ ئەگەر سیاسەتکردن تاوانە، کوردبوون تاوانە، ژن بوون و فیمینیست بوون تاوانە، بەڵێ، ئێمە تاوانبارین. وا دیارە بڕیارەکانتان لە باخەڵتانە. هەموو دنیا دەزانێت ئێمە بە دادپەروەری دادگایی ناکرێین".

زەینەب کارامان، باسی ڕەوشی زیندانییەکانی کرد و داوای کرد کۆتایی بێت.

دادگا بڕیاری خۆی ئاشکرا کرد، بە پاساوی "تۆمەتباری بە هەڵاتن، تۆمەتباری بە تاوان" و هتد. بڕیاری درێژکردنەوەی زیندانیکردنی دا.

دانیشتنەکە لە ٢١ ی ئاب بەردەوام دەبێت.