ئەی ئێوە چیتان دەکرد لەوێ؟

خۆیان لە شەهیدکردنی حەوت گەیلاکە بێبەری دەکەن و لەبری ئەوە دەپرسن حەوت گەریلای پەکەکە ئیشیان چیە لە دەڤەری خەلیفان، منێش دەڵیم: پارتی کاتێک لە شنۆ بوو بەخۆیان نەگوت ئێمە چدەکەین لێرە؟

نوسەر و ڕۆژنامەنوس لەتیف فاتح فەرج و وڵامی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە، کاتێک لە وڵامی بەیانامەکەی هەپەگە دەربارەی شەهیدکردنی ٧ گەریلا وتەبێژی پارتی پرسیاری کردبووی:" گەریلای پەکەکە چیدەکات لە خەلیفان".

ئەو نوسەرە بە چەن پرسیار و شرۆڤەێکی کورت مێژووی بیری پارتی دیموکراتی کوردستان دێنیتەوە دەڵێت:

"ئەی ئێوە چیتان دەکرد لەوێ؟

وتە بێژەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆیان لە شەهید کردنی حەوت گەیلاکە بێبەری دەکەن و لەبری ئەوە دەپرسن حەوت گەریلای پەکەکە ئیشیان چیە لە دەڤەری خەلیفان، لەکاتێکاچەند ساڵلەمەوبەر سەرۆکی پارتی لەپای هاوکاری گەریلا ونەکەوتنی هەولێر سوپاسی پەکەکەی کرد، نەک هەر ئەوەندە خۆی لەمەخمور چووەلایان، ئەوەچگە لەهاوکاری گەریلا لەشەڕی کەرکوک و زۆر شوێنی دیکە، ئەوکات کەس نەیووت گەریلا چی دەکەن لەهەولێر ، چەند ناشرینە کورد کوشتن و خۆبەری کردن و دوژمن ئاغایی.

 

 قادری عەبدوڵا کەنەکوردە نە دژی کورد لەنامیلکەیەکدا باسی هاوکاری پارتی و قیادە موەقەتە بەخومەینی و ئێران دەکات، نەک هاوکاری کوردەکانی ڕۆژهەڵات، ئەرێ گەلۆ پارتی و موەقەتە بۆ کوشتنی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون یان هاوکاری دیموکرات و کۆمەڵە، لەگەڵ ئەوەش پارتی بەخۆیان نەگوت ئێمە چدەکەین لێرە، دیموکرات و کۆمەڵە کتێب و ڤیدیۆ و بەڵگەی زۆریان لەو بارەوە وەشاندوە.

 لەساڵی ۱۹۷٨ کاتێ یەکێتی ئەو یەکێتیەی ئێستاقوباد ڕادەستی پارتی کردوە بۆ هێنانی چەک بەرەو ڕۆژئاوا دەچن لەناو باکوری کوردستان موەقەتەی پارتی و جاش عەشرەتی تورکیا کوشت وبڕیان دەکەن و پیاوگەلی قارەمانی وەک عەلی عەسکەری ، دکتۆر خالید بەچەکی مەزن دەکوژن موەقەتە کەبۆ ڕاوەکورد لەباکوری کوردستان بوون بەخۆیان نەگوت ئێمە چی دەکەین لێرە ، ئەگەر پەکەکە بەڕێکەوتن و بۆ داکۆکی لە کوردستان لەباشورە، پارتی هەمیشە بۆ ڕاوی کورد لەپارچەکانی دیکەبووە، بۆیە دەبوو وتە بێژەکەی پارتی هەرگیز ئەو قسەیەی ناکرد."