ئیبراهیم بینیجی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکرا
ئیبراهیم بینیجی پەرلەمانتاری پێشووی شاری ڕحای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکرا.
ئیبراهیم بینیجی پەرلەمانتاری پێشووی شاری ڕحای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکرا.
ئیبراهیم بینیجی پەرلەمانتاری پێشووی شاری ڕحای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و بردیان بۆ بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی چانکایا. بینیجی دوای وتەوەرگرتن لێی بڕیاری زیندانیکردنەکەی پێ ڕاگەیەندرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی سینجان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی.
لقی ٤ی دادگای سزا قورسەکانی ڕحا بە تۆمەتی ئەوەی بینیجی لە ساڵی ٢٠١٣دا لە ناوچەی وێرانشاری پارێزگای ڕحا وتەیەکی پێشکەش کردووە، سزای ساڵێک و ٨ مانگ زیندانیی بۆ دەرکرد. دادگای باڵا ئەو سزایە پەسەند کرد، کە بەسەر بنیچی دا سەپێندرابوو. دوابەدوای ئەوەی دادگای باڵا بڕیارەکەی پەسەند کرد، بینجی لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.
ژ.ت